سه‌ر له به‌یانییه‌ك كرێكارانی كارگه‌یه‌كی دروستكردنی چپسی په‌تاته له كارگه‌ی "كالبی فۆر سیز" له هۆنگ كۆنگ، له چین سه‌ریان سوڕما كاتێك له‌نێو باره په‌تاته‌یه‌كی فه‌ڕه‌نسی بۆمبێكی ئه‌ڵمانی ده‌ستییان "نارنجۆك" دۆزییه‌وه، كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م.
به‌پێی ئاژانسی "فڕانس پرێس"، پۆلیسی هۆنگ كۆنگ رایگه‌یاند، درێژی ئه‌و بۆمبه ده‌ستییه ده‌گاته نزیكه‌ی 8 سم و، كێشی نزیكه‌ی یه‌ك كیلۆگرام ده‌بێت.
پۆلیس ئه‌وه‌یان دیاریكرد كه ئه‌م بۆمبه ئه‌ڵمانییه له جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م به‌كارده‌هات، هه‌روه‌ها ئاژانسه‌كه رایگه‌یاند، ره‌نگه ئه‌م بۆمبه له‌كاتی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا كه‌وتووه‌ته ژێر زه‌وییه‌وه و، پاشان ئه‌و زه‌وییه بووه‌ته كێڵگه‌یه‌كی كشتوكاڵی په‌تاته و، ئه‌و بۆمبه له‌گه‌ڵ باره په‌تاته‌كان هاتووه، چونكه شێوازی زۆر له په‌تاته ئه‌چێت.
دوای دابینكردنی ناوچه‌یه‌كی گونجاو ئه‌فسه‌ران له نووسینگه‌ی ده‌ستبه‌رداربوون له كه‌ره‌سته‌ی ته‌قه‌مه‌نی سه‌ر به پۆلیسی هۆنگ كۆنگ، ئه‌و بۆمبه‌یان له شوێنێكی نزیك كارگه‌كه ته‌قانده‌وه.
سه‌رچاوه/ دژه تیرۆری كوردستان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.