له هه‌فته‌ی بیستوشه‌شه‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌راو له یاری لوتكه‌دا،به‌یانی یه‌كشه‌ممه،10 ى 2 ى 2019 كاتژمێر 7 ى ئێواره به‌كاتى هه‌ولێر یانه‌ی مانچسته‌رسیتی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه میوانداری یانه‌ی چێڵسی ده‌كات
له‌باره‌ی یاریه‌كه‌و له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنه‌ری مان سیتی ڕایگه‌یاند كه ڕاسته ئێستا تیپه‌كه‌ی له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ند دایه، به‌ڵام به‌راورد به تیپه‌كانی دیكه، یاریه‌ك زێاتری ئه‌نجامداوه، هه‌ركاتێكیش ژماره‌ی یاریه‌كانیان له‌گه‌ڵ یانه‌كانی دیكه وه‌كو یه‌ك بوو، ئه‌وكات ئاستی ڕاسته‌قینه‌یان ده‌رده‌كه‌وێت، گواردیۆلا ئاشكراشی كرد كه ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ چێڵسی یاریه‌كی چارهنوسسازو یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت و وه‌كو یاری كۆتایی وایه، له‌به‌رئه‌وه‌ی چێڵسی تیپێكی به‌هێزه‌و یاریزانی ئاست به‌رزو گۆڵپارێزی به‌توانا به‌خۆوه ده‌گرێت و له پێكهاته‌ی یه‌ده‌گی یانه‌كه‌ش به هاوشێوه‌ی پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یاریزانی لێهاتوو ده‌بینرێن
له‌به‌رامبه‌ریشدا، ماوریسیۆ ساری ئیتاڵی و ڕاهێنه‌ری چێڵسی ڕایگه‌یاند كه تیپه‌كه‌ی ڕكابه‌ری له‌سه‌ر نازناوی خولی ئینگلته‌را ناكات، به‌ڵكو له‌م وه‌رزه‌دا ئامانجیان ئه‌وه‌یه یه‌كێك له پله‌كانی پێشه‌وه‌ی خوله‌كه بۆ به‌شداریكردن له ڕكابه‌ریه‌كانی وه‌رزی داهاتووی چامپیۆنس لیگ و نازناوی جامی پیشه‌گه‌رانی ئینگلته‌را به‌ده‌ست بێنن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.