حكومه‌تی مه‌غریب رایگه‌یاند هاوپه‌یمانێتیی عه‌ره‌بیی به رێبه‌رایه‌تیی سعوودیه جێده‌هێڵێت كه بۆ جه‌نگی یه‌مه‌ن پێكهێنراوه.
یه‌كێك له به‌رپرسانی مه‌غریب رۆژی رابردوو رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی چیتر له ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی و كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانێتیی عه‌ره‌بیی به رێبه‌رایه‌تیی سعوودیه به‌شداریی ناكات.
هاوكات حكومه‌تی ئه‌م وڵاته باڵیۆزی خۆی له سعوودیه بانگ كردووه‌ته‌وه، راگه‌یاندنه‌كانی ناوخۆیی مه‌غریب رایانگه‌یاندووه به هۆی ده‌رچوونی ئه‌م وڵاته له هاوپه‌یمانێتیی عه‌ره‌بیی به رێبه‌رایه‌تیی سعوودیه، ناكۆكیی له‌ناو بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تیی سعوودیه و حكومه‌تی پاشایه‌تیی مه‌غریب سه‌ریهه‌ڵداوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ناسر بۆریته وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی مه‌غریب مانگی رابردوو به كه‌ناڵی جه‌زیره‌ی راگه‌یاندبوو كه به هۆی ئه‌و شك و گومانانه‌ی دوای كوژرانی جه‌مال خاشوقچیی له كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه له توركیا هاتووه‌ته ئاراوه، حكومه‌تی مه‌غریب پێی باشتره له‌و هاوپه‌یمانێتییه ده‌رچێت.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ یۆرۆ نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.