حه‌ڤده ڕۆژ دوای دیارنه‌مانی فڕۆكه‌كه‌ی یاریزانی ئه‌رژه‌نتینی ئیمیلیانۆ سالا، ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه ئاسمانیه‌كانی بریتانیا، ته‌رمی یاریزانه‌كه‌ی له فڕۆكه‌یه‌كی تێكشكاو له قوڵایی ئاوی كه‌ناڵی ده‌ریایی نێوان فه‌ڕه‌نساو بریتانیا ده‌رهێنا كه دوای پشكنینی ورد ده‌ركه‌وت ته‌رمه‌كه ته‌رمی سالایه
ئه‌م یاریزانه له بیستویه‌كی مانگی ڕابردوو به‌نیاز بوو له یانه‌ی نانتی فه‌ڕه‌نسیه‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی كاردیف سیتی بكات و له ڕێگادا بوو بۆ هه‌رێمی وێڵز، به‌ڵام فڕۆكه‌كه‌ی له ئاسمانی كه‌ناڵی ده‌ریایی نێوان فه‌ڕه‌نساو بریتانیا له ڕادار ون بوو، تا ئێستاش ته‌رمی ئه‌و فڕۆكه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوو، نه‌دۆزراوه‌ته‌وه
ژماره‌یه‌كی زۆری كه‌سایه‌تی وه‌رزشی و یاریزانانی جیهان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان په‌یامی هاوخه‌می و هاوسۆزی خۆیان بۆ گیان له‌ده‌ستدانی سالا ده‌ربڕی، ڕۆمینا سالا خوشكی یاریزانه‌كه براكه‌ی دهلاوێنێتهوهو ده‌ڵێت، ڕۆحی تۆ تا هه‌تایه به دره‌وشاوه‌یی ده‌مێنێته‌وه
دیێگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنای ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی ئه‌رژه‌نتین و سێرجۆ ئه‌گوێرۆی یاریزانی مان سیتی و هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین و چه‌ندین یاریزانی دیكه له په‌یامه‌كانیاندا خه‌مباری خۆیان بۆ ئه‌م ڕووداوه ده‌ربڕی، هاوكات یانه‌ی نانتی فه‌ڕه‌نسی وه‌كو ڕێزلێنان له گیانی سالا، درێسی ژماره نۆی یاریزانه‌كه‌یان له پێكهاته‌ی تیپه‌كه سڕیه‌وه‌و بۆ تا هه‌تایه هیچ یاریزانێك ئه‌م درێسه له ڕیزی یانه فه‌ڕه‌نسیه‌كه نا‌پۆشێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.