ئه‌مڕۆ شه‌ممه وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق راگه‌یاندووه كه خێوه‌تگه‌ی نزراو-ی ئاواره‌كان له‌كه‌ركوك داخستووه، دوای ئه‌وه‌ی 402 كه‌سی نێو خێوه‌تگه‌كه به‌ره‌و شوێنی نیشته‌جێبوونیان گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه.
ستار نه‌ورۆز، به‌رێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی كاروباری لقه‌كان له‌وه‌زاره‌ته‌كه به میدیای عێراقی راگه‌یاندووه: تیمێكی كار له له‌وه‌زاره‌ت له‌شاری كه‌ركوك، هه‌ڵساون به گواستنه‌وه‌ی 402 ئاواره‌ی خێوه‌تگه‌ی نزراوه‌ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی له‌یلان له پارێزگای كه‌ركوك بۆ ناوچه ئازادكراوه‌كانیان له‌ده‌ستی داعش له شارۆچكه‌ی حه‌ویجه.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.