له پرێس كۆنفرانسێكدا له شاری لۆس ئه‌نجلۆسی ئه‌مه‌ریكا، تاتا مارتینۆی ڕاهێنه‌ری ناسراوی ئه‌رژه‌نتینی وه‌ك ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیك ناسێندرا، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ و به كۆتاییهاتنی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌تلانتا یونایتدی پاڵه‌وانی خولی ئه‌مه‌ریكا ڕاهێنه‌ره‌كه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی تۆپی پێی مه‌كسیك گه‌یشته ڕێككه‌وتن بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ركی ڕاهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌و وڵاته
مارتینۆ ڕایگه‌یاند كه له بیست ساڵی ڕابردوودا تۆپی پێی مه‌كسیك گه‌شه‌سه‌ندنی زۆری به‌خۆوه بینیوه‌و گه‌یشتنی هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیك بۆ قۆناغی شازده‌ی مۆندیالی دووهه‌زاروهه‌ژده باشترین به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه، مارتینۆی ته‌مه‌ن په‌نجاوشه‌ش ساڵ پێشتر ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كانی پاراگوای و ئه‌رژه‌نتین و یانه‌ی بارسێلۆنا بوو، ده‌ستپێكی ئه‌ركه‌كانیشی له‌گه‌ڵ مه‌كسیك دوو یاری دۆستانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئهمهریكاو چیلی له بیست‌و دوو و بیستوشه‌شی مانگی داهاتوو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.