وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو ئاشکرایکرد ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی داڕمانی باڵەخانەکەی ناوچەی کارتاڵی ئیستانبوڵ گیانیان لەدەستداوە، بۆ ١٦ کەس بەرزبووەتەوە.
سولەیمان سۆیڵو لە شوێنی رووداوەکەوە کە کارەکانی گەڕان و رزگارکردن درێژەیان هەیە، روونکردنەوەی دا و وێڕای جەختکردنەوە لەوەی کارەکان ماوەی ٥٨ کاتژمێرە درێژەیان هەیە، رایگەیاند: "لەدوای دوایین روونکردنەوەمان، دوو رۆڵەی دیکەمان لەدەستدا".
سۆیڵو رایگەیاند: "ئەو زانیارییانەی کە دابوومان بریتی بوو لەوەی ١٤ هاووڵاتیمان گیانی لەدەستداوە و ١٤ هاووڵاتیی دیکەمان بریندارن. لەو کاتەوە تا ئێستا دوو هاووڵاتیی دیکەمان گیانیان لەدەستداوە و لەژێر داروپەردووەکان دەرهێنراون کە یەکێکیان تەمەنی ساڵ و نیوێکە".
سهرچاوه - AA
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.