سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی توركیا ڕایگه‌یاند توركیا هێزی سه‌ربازی و كه‌لوپه‌لی زیاتر ڕه‌وانه‌ی سه‌ر سنووری سووریا ده‌كات وه‌ك تیمەکانی کۆماندۆ و ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی سەربازیی بە مەبەستی جێگیرکردنیان لە یەکەکانی سوپا لەسەر سنوور، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌و هێزانه لە ناوچە جیاوازەکانی تورکیا نێردراون لەژێر رێوشوێنی ئەمنی توند گەیشتنە شاری کلیس و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و سنووری ئۆنجوپنار بەڕێکەوتن.
جێی ئاماژه‌یه به‌ر له چه‌ند ڕۆژێك ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی ژووری بازرگانی ئه‌مریكا و ئه‌نجومه‌نی توركی و ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند توركیا پێداویستی و ئاماده‌یی ته‌واوی له‌به‌رده‌ستدایه بۆ دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له باكووری سووریا به زووترین كات ئه‌گه‌ر هاتوو هاوپه‌یمانه‌كانی پێشتگیری ته‌واوی بكه‌ن. ئۆردو‌غان گوتیشی ئه‌و ناوچه ئارامه هۆكارێك ده‌بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی سووریا و ده‌بێته ناوچه‌یه‌كی سه‌قامگیر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.