Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 19:23

گوایدۆ ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی ئه‌مریکا بۆ ڤه‌نزوێلا به‌ دوور له‌ چاوه‌ڕوانیی نازانێت

چونكه‌ مادۆرۆ پشتیوانیی سوپای هه‌یه‌ تا ئێستا ملكه‌چی داواكاریی هاوڵاتییان خۆی و داواكاریی وڵاتانی رۆژئاوایی نه‌بووه‌
کوردستان TV
100%

خوان گوایدۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ڤه‌نزوێلا كه‌ وه‌ك سه‌رۆك كۆماری كاتیی وڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌وڕوپییه‌وه‌ دانی پێدانراوه‌، ده‌ڵێت دوور له‌ چاوه‌ڕوانیی نییه‌ كه‌ ئه‌مریكا ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی له‌ ڤه‌نزوێلا بكات.

ململانێی ده‌سه‌ڵات له‌ ڤه‌نزوێلا به‌رده‌وامه‌ و ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌وڕوپیی داوا له‌ نیكۆڵاس مادۆرۆ ده‌كه‌ن كورسیی سه‌رۆك كۆماریی جێبهێڵێت و خوان گوایدۆ له‌ جێگه‌ی ئه‌و دانیشێت، به‌ڵام چونكه‌ مادۆرۆ پشتیوانیی سوپای هه‌یه‌ تا ئێستا ملكه‌چی داواكاریی هاوڵاتییان خۆی و داواكاریی وڵاتانی رۆژئاوایی نه‌بووه‌.

هه‌ر به‌م هۆیه‌وه‌ خوان گوایدۆ سه‌رۆك كۆماری كاتیی ڤه‌نزوێلا ده‌ڵێت: دوور له‌ چاوه‌ڕوانیی نییه‌ كه‌ ئه‌مریكا به‌ فه‌رمانی من ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی له‌م وڵاته‌دا بكات و منیش هه‌موو رێكارێكی پێویست ده‌گرمه‌به‌ر بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتییانی وڵاته‌كه‌م.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ دی ده‌بڵیوو

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.