Erbil 38°C ھەینی 06 ئازار 01:57

ژمارەیەک چالاکی گەشتیاری لە مانگی شوبات و ئادار به‌رێوه‌ده‌چێت

سبه‌ی چالاکی خلیسکانێی سەر بەفر لەچیای کۆرەک ئەنجام دەدرێت
کوردستان TV
#7
100%


دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بە پێی پلانی ساڵی 2019 لە هەر وەرزێک ژمارەیەک چالاکی بۆ ڕاکێشانی گەشتیاران ئەنجام ئەدات و بەردەوام هەوڵئەدات ژمارەی گەشتیاران زیاد بکات.

1ـ رۆژی یەکشەممەی 10ی شوبات سێیەم چالاکی خلیسکانێی سەر بەفر بۆ گروپە گەشتیاریەکان لەچیای کۆرەک ئەنجام دەدرێت، لەهەمان کات دیدار لەگەڵ (30) کۆمپانیای عێراقی ئەنجام دەدرێت. چالاکیەکە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گەشتیاری سۆران و بنکەی گەشتیاری رواندز بەسپۆنسەری کۆرەکی گەشتیاری ئەنجام دەدرێت.

2ـ بەڕێوەبەری گشتی گەرمیان لەگەڵ دەستەی گەشتوگوزار سەرپەرشتی شاندێکی گەشتوگوزاری هەرێم دەکات بۆ بەشداری کردن لە پێشانگایەکی گەشتیاری لە وڵاتی ئێران لە شاری تاران لە رۆژی سێشەم 12ی شوبات پێشانگاکە دەکرێتەوە.

3ـ شاندێک لە بەڕێوەبەرانی گەشتوگوزاری هەرێم لە پێشانگایەکی گەشتیاری لە 16ی شوبات لە شاری بەغدا بەشدار دەبێت.

4ـ بەرێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی کۆڕبەندێک بۆ ژمارەیەک کۆمپانی عێراقی لە ٢١ شوبات لە شاری سلێمانی ساز دەکات.

5ـ لە 17تا 20ی ئازار گەورەترین پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ گەشتوگوزار بە بەشداری سەدان کۆمپانیای چەندان وڵاتی جیهان لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت.
6ـ شاندێکی دەستەی گشتی گەشتوگوزار لە 24ی ئازار بەشداری پێشانگایەکی گەشتیاری لە شاری بەغدا دەکات.

جێگای ئاماژەیە کە لە 2ی شوبات فیستیڤاڵی بەفر لە دەڤەری باڵەکایەتی بە بەشداری کۆمەڵێک یاریزانی بیانی بەڕێوە چوو.

ئەم ساڵ 2019 ژمارەیەکی زۆری گەشتیار روویان لە هەرێمی کوردستان کردوە و تا ئێستاش ڕۆژانە هەزاران گەشتیار دێتە هەرێمی کوردستان، واتە هاتنی گەشتیاران بەرێژێکی بەرز بەردەوامی هەیە و لە ڕۆژانی داهاتو ئامارەکە بڵاو دەکەینەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.