وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا سەرژمێریی زیانە گیانییەکانی هێزە سەربازییەکانی خۆی لە نێوان ساڵانی 2003 تا کۆتایی مانگی کانوونی دووەمی 2019 لە عێراق و سوریا بڵاوکردەوە.
لە ساڵی 2013ـەوە تا کۆتایی 2018، چوار هەزار و 384 سەربازی ئەمریکی لە عێراق و سووریا کوژراون و 32 هەزار و 180 سەربازیش بریندار بوون.
جەیسیکا ماکسویل وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بۆ کاروباری هێزە چەکدارەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی عێراقدا 4 هەزار و 384 سەربازی ئەمریکا کوژراون و 32 هەزار و 180 سەربازی دیکەش برینداربوون.
سەبارەت بە سوریاش ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بەرگری ڕایگەیاند، شەش سەربازی ئەمریکا لەکاتی ئۆپهراسیۆنەکاندا کوژراون و 28 سەربازی دیکەش برینداربوون.
لە دوای ساڵی 2003 و داگیرکردنی عێراق لەلایەن سوپای ئەمریکاوە، ئەو هێزانە ڕووبەڕووی هێرش و تەقینەوەی چڕوپڕ بوونەوە لەسەر دەستی گروپە چەکدارە جیاجیاکانی ناوخۆیی عێراق، بەتایبەت ڕێکخراوی قاعیدە.
دوای راگەیاندنی خەلافەتی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە عێراق و سووریا و هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان لەلایەن چەکدارانی ئەو خەلافەتەوە، ئەمریکا هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی دژی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە دروست کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.