Erbil 38°C ھەینی 06 ئازار 00:24

چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی ئاماری ساڵی رابردووی خسته‌ڕوو

لە سنوری پارێزگای هەولێر سێ خانەی پاراستنی منداڵان هەیە
کوردستان TV
#7
100%

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر، رایگەیاند، ساڵی رابردوو 325 ژن هەڕەشەیان لەسەربووە و داڵدەدراون.

لە پرێس کۆنفراسێکدا یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی، ئامار و داتای بەڕێوەبەرایەتییەکەی  بۆ ساڵی 2018 سەبارەت بە خانەی نەوجەوانانی منداڵان، خانەی بەساڵاچووان، شێوەی شووکردن، پەیمانگا و سەنتەری ڕاهێنانی خاوەن پێداویستی تایبەت خستەڕوو.

چاوشین گوتیشی: لە سنوری پارێزگای هەولێر سێ خانەی پاراستنی منداڵان هەیە و كۆی ئەو منداڵانەی سەر بەو خانانەن 266 منداڵن و 41 منداڵ لەو خانانەدان و لە دەرەوەی خانەكانیش 225 منداڵ لە ژێر چاودێری ئەواندان.

گوتیشی، لە ساڵی 2018دا چەندین منداڵیان گەڕاندووەتەوە بۆ خێزانەكانیان، و بۆ بەدەمەوەچوونی كێشەكانی منداڵان، هێڵێكی فریاكەوتنیان بەردەست خستووە.

سەبارەت بە داڵدەدانی ژنان بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر رایگەیاند، لە ساڵی ڕابردوودا لە سنوری پارێزگای هەولێر 325 ژن داڵدەدراون و لە ئێستادا 24 ژن لە خانەكانی داڵدەداندا ماونەتەوە و داڵدەدراون.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.