له ڕاگه‌ێندراوێكدا پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ده‌نگۆی سووتاندنی سه‌گێك ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و ڕایده‌گه‌ێنێت ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه دووره له ڕاستی.
پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یامندووه: له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وا بڵاو كراوه‌ته‌وه كه سه‌گێك له لایه‌ن هاوڵاتیه‌كی دانیشتووی ناحیه‌ی چوارقوڕنه‌ی سه‌ر به قه‌زای ڕانیه به زیندووی سوتێندراوه و ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆری لێ كه‌وتۆه‌وه، كه له ڕاستی ئه‌م ده‌نگۆیه دوره له ڕاستی
ده‌شڵێت: ڕاستیه‌كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌یه:
به گوێره‌ی به‌دواداچونه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی بیتوێن له ناحیه‌ی چوارقوڕنه سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان به هاوكاری هێزه ئه‌منیه‌كانی تر، ئه‌م سه‌گه پاش ئه‌وه‌ی له گۆڕستانێكی ناحیه‌كه له نزیك كولانه‌كه‌ی خۆی گیانی له‌ده‌ستداوه هه‌ر له‌وێ له لایه‌ن منداڵێكه‌وه سوێتندراوه بۆ ئه‌وه‌ی بۆن نه‌كات، پاشان له لایه‌ن كارمه‌ندانی بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی چوارقوڕنه ژێر خاك كراوه تا كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر هاوڵاتیان دروست نه‌كات له ڕووی ته‌ندروستی.
له لایه‌كی تره‌وه به‌وته‌ی ژماره‌یه‌ك شایه‌تحاڵ كه نزیكن له گۆڕستانه‌كه ئه‌م سه‌گه له نزیك كولانه‌كه‌ی خۆی گیانی له‌ده‌ستداوه و پاشان منداڵێك لاشه‌كه‌ی سوتاندووه.



کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.