هاووڵاتییانی تورکیا و ئاوارە سوورییەکانی نیشته‌جێی توركیا لە شاری ئیستەنبوڵ بە چەقۆ رووبەڕووی یەکتربوونەوە به‌و هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك قوربانی لێكه‌وته‌وه .
لە گەڕەکی ئەسەنیورت لە ناوچەی باغلاری ئیستەنبوڵ ئاوارە سوورییەکان و خەڵکی تورکی گەڕەکەکە به چەقۆ رووبەڕووی یەک بوونەتەوە به‌و هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك كه‌س له هه‌ردوولا بوونه قوربانی .
هه‌روه‌ها چالاكوانان ئه‌وه‌یان ئاشكراكردووه شه‌ڕه‌كه كاتێك دروستبووه كه دانیشتوانی گه‌ڕه‌كی ئەسەنیورتی ناوچه‌ی باغلاری و خۆپیشاندانیان دژی ئاواره‌ی سووری ئه‌نجامداوه و دواتر هێرشیان كردۆته سه‌ر چه‌ند دوكانێكی ئاواره‌ی سووری و به‌هۆیه‌وه شه‌ڕو پێكدادان دروستبووه هه‌ردوولا به چه‌قۆ و دار هێرشیان كردۆته سه‌ر یه‌كتری شه‌ڕێكی گه‌وره له نێوانیاندا ڕوویداوه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كه‌س له هه‌ردوولا برینداربن، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ ئامارێك له‌باره‌ی زیانپێگه‌یشتووان بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.