Erbil 38°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 21:07

به‌ڵگه‌کانی کوردستانی باشوور بڵاوکراییه‌وه‌

به‌ گوێره‌ی شار و ناوچه‌كان جیاكراونه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

زانكۆی جیهان به‌شی خانه‌ی به‌ڵگه‌كان هه‌ڵساوه‌ به‌ هێنانی ئه‌م به‌ڵگانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ كوردستانی باشووره‌وه‌ وه‌كو: شاری هه‌ولێر، بارزان و زێبار، بازیان و چه‌مچه‌ماڵ، كۆی سانجه‌ق كه‌ له‌ شه‌ش به‌رگدا كۆكراونه‌ته‌وه‌ و چاپكران.

هه‌ولێر له‌ دوو به‌رگ (یه‌كه‌م و دووه‌م) كۆكراوه‌ته‌وه‌، دوو به‌رگه‌كه‌ی تریش (سێیه‌م، چواره‌م) په‌یوه‌ستن به‌ بارزان و زێبار، به‌رگی (پێنجه‌م) بازیان و چه‌مچه‌ماڵ، به‌رگی (شه‌شه‌م) نووسراوه‌كانی شاری كۆیه‌ له‌ خۆ ده‌گرێت، هه‌رچی به‌رگه‌كانی تریشه‌ ئه‌وا له‌ ژێر ده‌ستدایه‌ و كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، ئه‌مانیش ده‌بنه‌ ته‌واوكه‌ری شار و ناوچه‌كانی تر پێك دێن له‌: زاخۆ، دهۆك، عه‌قره‌، رواندز و باڵه‌كایه‌تی، سلێمانیه‌، كه‌ركووك، سنجار و عه‌مادیه‌؛ هیتر.

 به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌م به‌ڵگانه‌ی سه‌رده‌می عوسمانی كه‌ باس و زانیاری باشووری كوردستانی تێدا باس كراوه‌ و به‌ گوێره‌ی شار و ناوچه‌كان جیاكراونه‌ته‌وه‌ وه‌رده‌گێردرینه‌ سه‌ر زمانی كوردی و دواتر چاپ ده‌كرێن.

 سه‌رچاوه‌/ هه‌ولێر

كوردستان تیڤی/ كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.