Erbil 38°C چوارشەممە 19 ئاب 14:26

د.محه‌مه‌د شاکر: ده‌ستی ده‌ره‌کی له‌ عێراقدا زۆرن به‌ تایبه‌ت ئه‌مریکا و ئێران که‌ کاریگه‌ری زۆریان هه‌یه‌

له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی دیڤچوونی كوردستان تیڤی
د.محه‌مه‌د شاكر: ده‌ستی ده‌ره‌كی له‌ عێراقدا زۆرن به‌ تایبه‌ت ئه‌مریكا و ئێران كه‌ كاریگه‌ری زۆریان هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی پارتی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: ده‌ستی ده‌ره‌كی له‌ عێراقدا زۆرن به‌ تایبه‌ت ئه‌مریكا و ئێران كه‌ كاریگه‌ری زۆریان هه‌یه‌ .

د.محه‌مه‌د شاكر، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی دیڤچوونی كوردستان تیڤی كه‌ ته‌وه‌ری به‌رنامه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و به‌رده‌وامی ململانێ و ناكۆكییه‌كان، رایگه‌یاند: ئه‌م وه‌رزه‌ی په‌رله‌مان له‌ رووی یاسا دانانه‌وه‌ باش نه‌بوو ته‌نیا پرۆژه‌ یاسای بوودجه‌ ده‌رچوو .

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی فراكسیۆنی پارتی راشیگه‌یاند: نه‌بوونی كوتله‌ی گه‌وره‌ وای كردووه‌ كه‌ ته‌شكیلی حكومه‌ت دوا بكه‌وێت و كێشه‌ی سه‌ره‌كی ته‌نیا له‌سه‌ر كاندیدی وه‌زاره‌تی ناوخۆیه‌.

د.محه‌مه‌د شاكر وتیشی: كه‌سی ته‌كنۆكرات له‌ناو كابینه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقدا نییه‌ و دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵی بۆ هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگه‌ .

د.محه‌مه‌د شاكر، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راشیده‌گه‌یه‌نێت: به‌هێزی كورد له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر كه‌مینه‌ و زۆرینه‌ نییه‌، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای پێكهاته‌یه‌.

راشیگه‌یاند: ئێمه‌ وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان پێمان خۆشبوو به‌ یه‌ك لیست به‌شدار باین وه‌ك ساڵانی پێشوو به‌ لسیتی هاوپه‌یمانی كوردستان به‌ڵام ئێستاش كه به‌ لسیتی جیا جیا به‌شدارین هه‌وڵمان داوه‌ یه‌ك ده‌نگ بین و یه‌ك هه‌ڵوێست بین.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.