به پێی گۆڤارێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌ندروستی له وڵاتی چین، كه له‌سه‌ر جه‌رجیر كراوه ئاماژه به‌وه كراوه كه خواردنی ڕووه‌كی جه‌رجیر به باشترین ڕێگه داده‌نرێت بۆ واز هێنان له جگه‌ره كێشان، چونكه جه‌رجیر یارمه‌تی جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌دات به لابردنی ژه‌هری نیكۆتین كه به‌هۆی جگه‌ره كێشانی زۆره‌وه له جه‌سته‌دا كۆده‌بێته‌وه، كه ساڵانه ده‌گاته 70 هه‌زار قه‌تره له نیكۆتین ئه‌گه‌ر كه‌سێك ڕۆژانه 20 جگه‌ره بكێشێت.
ڕۆژانه به خواردنه‌وه‌ی ته‌نها كوپێك ئاوی جه‌رجیر به تایبه‌تی له كای به‌یانیاندا ڕزگارت ده‌بێت له ژه‌هری كه‌ڵه‌كه‌بووی نیكۆتین له جه‌سته‌دا.
هه‌ر به پێی ڕاپۆرته‌كه خواردنه‌وه‌ی كوپێك له ئاوی جه‌رجیر ده‌بَته هۆی له‌ناوبردنی هه‌موو ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه به‌هۆی جگه‌ره‌كیشانه‌وه تووشی مرۆڤ ده‌بن.
سه‌رباری ئه‌وه‌ش جه‌رجیر كۆمه‌ڵێك سوودی گه‌وره‌ی تری هه‌یه له‌وانه جه‌رجیۆ گه‌ده پاكده‌كاته‌وه و یارمه‌تی كرداری هه‌رسكردن ده‌دات، هه‌روه‌ها ئاره‌زووی خواردن زیاد ده‌كات و ڕێژه‌ی شه‌كر له میزدا كه‌م ده‌كاته‌وه و توانای سێكس زیاد ده‌كات و خوێن ڕزگار ده‌كات له مادده زیانبه‌خشه‌كان.
هه‌روه‌ها جه‌رجیر فه‌رمانه‌كانی گورچیله باشتر ده‌كات و نیشانه‌كانی ژه‌هراوی بوون به نیكۆتین له ئه‌نجامی زۆر جگه‌ره كێشان كه‌مده‌كاته‌وه.
جه‌رجیر ڤیتامینه‌كانی A, C, K به ڕێژه‌یه‌كی به‌رز تێدایه و چه‌ندین كانزا وه‌كو كالسیۆم و كبریت و یۆد و فسفۆڕ و ئاسن له‌خۆده‌گرێت.
جه‌رجیر له‌و شوێنانه‌دا ده‌ڕوێت كه ئاوی زۆره و یه‌كێیشه له‌و سه‌وزانه‌ی كه له دروستكردنی زه‌ڵاته‌دا به‌كار ده‌هێنرێت و خه‌ڵكی له‌گه‌ڵ خواردندا ده‌یخۆن.
سه‌رچاوه/ زانیاری ته‌ندروستی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.