پسپۆڕێكی بواری چاره‌سه‌ری سروشتی ڕێگه‌یه‌كی نوێی بۆ چاره‌سه‌ری كه‌مخه‌وی ڕونكردۆته‌وه و ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌م ڕێگه‌یه یارمه‌تی كه‌سه‌كه ده‌دات كه زۆر خێرا بخه‌وێت.
پێگه‌ی The Sun ی به‌ریتانی ئه‌م ڕاپۆرته‌ی میشێل ستیفنز ی بڵاوكرده‌وه كه باس له‌وه ده‌كات به شێلانی پێكان ده‌توانرێت یارمه‌تی ئه‌و كه‌سانه بدرێت كه گرفتی كه‌مخه‌ویان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی باشتر بخه‌ون.
میشێل ده‌ڵێ" له‌ناو پێكانی ئێمه‌دا 26 ئێسك و 7000 كۆتای ده‌ماری هه‌یه و هه‌موو ئه‌وانه‌ش په‌یوه‌ندیان به ته‌واوی جه‌سته‌ی ئێمه‌وه هه‌یه و شێلانی پێكان پێش نوستن یارمه‌تی مرۆڤ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئاسان بخه‌وێت و خاڵی سه‌ره‌كی ئه‌م چاره‌سه‌ره‌ش له په‌نجه‌ی گه‌وره‌ی پێوه ده‌ست پێده‌كات و دواتر شێلانی ته‌واوی په‌نجه‌كانی پێ "
ئه‌م ته‌كنیكه یارمه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگی ده‌دات بۆ له‌ش و ئارامكردنه‌وه‌ی كۆئه‌ندامی ده‌ماره ، ئه‌م پسپۆڕه ده‌ڵێت ئه‌و كه‌سانه‌ی گرفتی كه‌مخه‌ویان هه‌یه ئه‌وه ده‌توانن شه‌وانه بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك پێكانیان بشێلن به‌ڵام پێویسته له‌گه‌ڵیدا هه‌ناسه‌ی قوڵ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئۆكسجین له ته‌واوی به‌شه جیاوازه‌كانی له‌شیان زیاد بكات.
كه‌مخه‌وی یه‌كێكه له گرفته بڵاوه‌كان كه سێ به‌شی خانمان و پیاوانی ته‌مه‌ن 30 بۆ 40 ساڵ به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن و %50 ی خانمان كه ته‌مه‌نیان سه‌روو 50 بۆ 60 ساڵه ئه‌م گرفته‌یان هه‌یه.
سه‌رچاوه/ ڕاچڵهكین
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.