لهدیمانهیهكدا كهلهگهڵ رۆژنامهى ههولێر ئهنجامی داوه محهمهدی حاجی مهحمود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتى كوردستان ڕایدهگهێنێت ، لهئێستادا سەرۆك بارزانی پێگەی لە هەموو كاتێك بەهێزترە و ڕۆڵی خۆی لەدەست نەداوە سەرەڕای دووركەوتنەوە لە سەرۆكایەتی هەرێم.
سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتى كوردستان ڕاشیدهگهێنێت ، سهرۆك مهسعود بارزانى خۆی خاوەنی كەسایەتی دیاری خۆیەتی و دنیا بە شێوەیەكی گشتی حیسابی ورد بۆ ئەو پێگەیە دەكات و بەڵگەش ئەوەیە كە ئێستا ڕۆژانە سەرۆك و سەرۆك وەزیرانی وڵاتە جیهانی و عەرەبیەكان دێنە كوردستان و لەگەڵ سەرۆك بارزانی كۆدەبنەوە وەك ژمارەیەك كە لەناوچەكە حیساباتی تایبەتی بۆ دەكرێت
محەمەدی حاجی مەحمود پێشی وایە كابینەی نوێ ئەركی قوورسی لەسەرشانە كە دەبێ لە قۆناغی دابێ ئەو ئەركانە جێبەجێ بكات بەوەی كە سیستەمێكی تووكمە پیادە بكات لە هەموو ڕوویەكەوە، لە بواری ئابووری و پەروەردە و تەندروستی و سیاسەتی نەوت و دیبلۆماسیەت و هەموو سێكتەرەكانی دیكە و گەیاندنی باشترین جۆری خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیانی كوردستان كە دەنگیانداوە بە پەرلەمان بۆ ئەوەی لەگەڵ حكومەت بتوانن بە ئالیەتێكی زیندووتر خزمەت بە خەڵك بگەیەنن و ئەو خەڵكەش چونكە قوربانیانداوە شایانی ئەوەن بە جوانترین شێوە خزمەت بكرێن.
محهمهدی حاجی مهحمود لهبارهى دۆخى ناوچهكه كهبهرهو گۆڕانكاری گهوره دهچێت له نێو ئەو گۆڕانكارییە گەورانە ڕایدهگهێنێت :
بەڵێ گۆڕانی زۆر جەوهەری لە دنیا و ناوچەكە ڕوویداوە كە دەبێ بەهەند وەربگیرێن، بە تایبەتی بۆ ئێمە كە ئەمڕۆی ڕووداوەكانی 16 ی ئۆكتۆبەر هەندێ گۆڕانكاری ڕوویداوە، لەلایەكی دی گۆڕانكاری ئەمریكا و سیاسەتی بەرامبەر ئێران و سوریا و عێراق و كێشە تازەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست،ئەو ڕووداوانە نابێ بەهەند وەرنەگیرێن، لەعێراقیش كێشەی شیعە و شیعە، كێشەی شیعە و سوننە، چونكە سوننە تەواو پەرت بوە، لە هەموو گۆڕانكارییەكاندا كورد پێگەی خۆی زیاتر دەبێ.
لهبهشێكى دیكهى دیمانهكهدا كهرۆژنامهى ههولێر لهگهڵ محهمهدی حاجی مهحمود ئهنجامی داوه لهبارهى پێگهى كوردهوه ڕایگهیاندووه :
دەبێ زۆر وریا بین، ئەو كێشانە بۆ بەرژەوەندی كورد و ئامانجەكانی خۆمان بە وریایی بقۆزینەوە نابێ شتەكان بە سانەوی وەربگرین و دەبێ بەوپەڕی وریایی بیر لە دۆزی خۆمان بكەینەوە.
ناوبراو لهبارهى ئهمریكاوه ڕایدهگهێنێت :
- بە دیدی من دەسەڵاتی ئەمریكا لاواز بوە، لە زۆر بواردا ئەمریكا سیاسەتی تەواو نەپێكا، ئێستا بزانە چی لە ئەفغانستان و عێراق ڕوویدا، لە ئەفغانستان سەرنەكەوت، هەروەها لە شۆرشی دیكەش (تڕەمپ) هاتە عێراق نەیتوانێ سەركردەكان ببینێ، كێشەی كوردی وەكو خۆی هێشتەوە لە سوریا
ڕاشیگهیاندووه لە هەموو حاڵەتێك ئەمریكا و ئەوانی دیكەش ناتوانن واز لە كورد بێنن، چونكە كورد بڕیاری خۆی هەیە، ئەمریكا خۆی پێویستی بە كورد هەیە، پێگەی كورد پێگەیەكی زۆر ستراتیژییە چ لە ڕووی سیاسی و چ لە ڕووی ئابووری، كە دەبێ كورد سیاسەتێك بۆ ئەو ستراتیژییەتە داڕێژێ كە لەگەڵ قۆناغەكەدا بگونجێ، چونكە ڕەنگە ئەو گۆڕانە خێرایە وا لە ئەمریكا و هاوپەیمانان بكات ئیمتیازی زیاتر بە كورد بدەن.
لهبارهى ڕهوشى كهركوكهوه محهمهدی حاجی مهحمود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتى كوردستان بهرۆژنامهى ههولێری راگهیاندووه :
ڕەنگە زۆر جێگەی دیكەش وەكو كەركوك بێ، بەڵام كەركوك لەو بارەوە دەبێ بڵێین كەركوك شارێكی كوردستانیە، كەركوك خاك و وڵاتی كوردستانە، با تەجروبەی وڵاتانی دیكە وەرگرین، دەبێ ببێتە شاری تەبایی و پێكهاتەكان.
لهبارهى پێگهى سهرۆك بارزانى رایدهگهێنێت ، ڕۆژ بە ڕۆژ لە چاوی دنیا و وڵاتانی عەرەبی پێگەی بارزانی زۆر بەهێزتر بوون ئەو بەڕێزە خاوەنی پرۆسەی ڕیفراندۆمە، ئەوانەی دژی پرۆسەكە وەستان ئێستا پەشیمان بوونەوە، چونكە ڕیفراندۆم مافێكی یاسایی و دەستووری گەلی كورد بوو، ئێستا كوردستان دیسان بۆتە سەنتەرێکی دیار كە هەموو لایەك ڕووی تێدەكەن و دێنەوە لای سەرۆك بارزانی بۆ ڕاوێژكردن ئەوەیان جێگای دڵخۆشیە كە نەك هەر بێگانەكان بەڵكو ئێران و وڵاتانی عەرەبیش دێنەوە كوردستان ئەوەش بەڵگەی ئەوەیە كە ڕۆڵی سەرۆك بارزانی بە كۆتا نایە.
لهبارهى پێكهێنانى كابینهى نوێى حكومهت محهمهدی حاجی مهحمود رایدهگهێنێت : خۆزگەی خەڵك زۆرە، زۆر بەهیوان ئەو كابینەیە بە سەرۆكایەتی ڕێزدار (مەسروور بارزانی) بتوانێت ئەركە قوورسەكانی خۆی جێبەجێ بكات، چونكە ئەركەكانی ئەو كابینەیە زۆر گرنگە لە هەمووشیان گرنگتر دارشتنی سیاسەتی نوێی ئابووری و بایەخدانە بە سێكتەرە گرنگەكانی تەندروستی و پەروەردە و كشتوكاڵ و وەگەرخستنی كارگەكان، كە كاری جیدی دەكەنە سەر بوژانەوەی ئابووری لە كوردستان، وازهێنان لە سستی پەروەردە و خەڵكی دیكە، كەڵك وەرگرتن لە سامانی خۆمان و وەگەرخستنی كەرتی كشتوكاڵ كە كوردستان دەوڵەمەنتر دەكات، هەروەها گەیاندنی جوانترین خزمەتگوزاری بۆ گەڕەك و شارەكان و ئاوڕدانەوە لە بواری كەرتی خۆمانە و دارشتنی سیاسەتێكی دبلۆماسیانەی سەركەوتوو لەگەڵ دنیا و دەوورەبەر بە كەڵك وەرگرتن لە تواناكانی خۆمان و ڕەنگدانەوەی داخوازی خەڵك لە كار و پڕۆژەكانی ناوخۆ، نموونە یەكجار زۆرە ئەگەر بایەخ بە كەرتی كشتوكاڵ بدرێ چ گۆڕانێ ڕوو دەدات، ئێمە ئەوانە لەسەر دەستی بەڕێز (مەسروور بارزانی) بە جیدی دەزانین پاش ئەوەی كاك (نێچرڤان بارزانی) زۆر پڕۆژەی بیناكاری ئەنجامدا لە هەلومەرجێكی زۆر نا ئاسایی، هاوكات دەبێ پەرلەمان دەورێكی باشی هەبێت لە ڕەقابە و پشتیوانی ئەو كابینەیە، چونكە خەڵكی زۆر بە هیواوە دەڕوانێتە ئەوەی كابینە و پەرلەمان بتوانن وەڵامی داخوازیەكانی خەڵكی بدەنەوە.
دانانى - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.