Erbil 38°C چوارشەممە 19 ئاب 15:29

وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمى کوردستان روونکردنه‌وه‌یه‌کى بڵاو کرده‌وه‌

وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌
کوردستان TV
100%


له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌ك  بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، راگەیاندنی نووسینگەی وەزیری دارایی وئابووری ڕایده‌گه‌ێنێت ، دەربارەی بڵاوبوونەوەی نوسراوێکی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمار (6800)لە 19/12/2018، تایبەتە بەلادان ودانانی (100) فەرمانبەری گرێبەست لە بەرێوەبەرایەتی شارەوانیەکانی راپەرین بە پێویستمان زانی ئەم روونکردنەوەیە رابگەیەنین:-

1- دامەزراندن ودانانی فەرمانبەری گرێبەست لە شوێنی فەرمانبەری گرێبەست کە واز دێنێت بەمەبەستی پرکردنەوەی شوێنیان، لە جیاتی دانانیان بۆدەکرێت بەپێ ی رێنماییەکان لەدەسەڵاتی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانە بەپێی پێویست وداواکاری فەرمانگەکان.
2- رۆژانە چەندەها نوسراوی هاوشێوە ئەنجام دەدرێت بۆسەرجەم وەزارەتەکان وفەرمانگەکان بەپێی رەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران جێ بەجێ دەکرێت لەلایان وەزارەتمان.
3- هیچ جۆرە لادانێکی نایاسایی لەو نوسراوەدا بەدی ناکەین.
4- لەبەر ئەوەی بەرێوەبەرایەتی شارەوانی راپەرین تازە کراوەتەوە (استحداپ ) کراوەوجیا کراوەتەوە لە بەرێوەبەرایەتی شارەوانیەکانی سلێمانی بۆیە گواستنەوەی میلاکیان بۆئەنجام دراوە.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.