له‌ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له رۆژئاوای كه‌ركوك ، پۆلیسێك گیانی له‌ده‌ستداو یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوو.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاندووه: بۆمبێكی چێنراو له‌نزیك گوندی غه‌ریب له شارۆچكه‌ی عه‌باسی له رۆژئاوای كه‌ركوك به پۆلیسی فیدراڵی عێراقدا ته‌قییه‌وه‌و له‌ئاكامدا پۆلیسێك گیانی له‌ده‌ستداو پۆلیسێكی دیكه‌ش برینداربوو.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.