Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 18:54

هۆکاره‌کانی تووشبوون به‌ غوده‌

ئەركی سەرەكی ڕژاندنی هۆرمۆنە و دروستكردنی گرێیە لە ملدا
کوردستان TV
100%


غودە گرێیەكە لەشێوەی پەپولەدایە و كەوتۆتە بەشی پێشەوەی ناوچەی مل و زۆر بەڕوونی بەدیار ناكەوێت ، لەمرۆڤدا كێشی نزیكەی (20) گرام دەبێت، ئەركی سەرەكی ڕژاندنی هۆرمۆنە و دروستكردنی گرێیە لە ملدا.

پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی " د. واحید عوسمان حەمە شەریف " ئاشكرایده‌كات  هۆكارەكانی بۆماوەیی بە ڕێژەیەكی كەم كاریگەریان لەدروستبوونی ئەم گرێیەدا هەیە، هەندێك جار جۆری خواردنی وەك (تور، چەوەندەر، قەڕنابیت، كەلەرم) هۆكارن لە دروست بوونی ئەم گرێیەدا، زۆرجاریش بەكارهێنانی دەرمان بەشێوەیەكی نادروست وادەكات ئەو غودەیە دروست بێت.

ده‌رباره‌ی چارەسەرەكانی ئەم نەخۆشییه‌ " د. واحید عوسمان  " ئەوەی خستەڕوو كە پێویستە ئەو كەسەی تووشی ئەم حاڵەتە دەبێت سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكات و ڕەچاوی پشكنین و ئامۆژگارییەكانی پزشكەكەی بكات تاوەكو گرفتەكەی كەمتر ببێتەوە یاخود بەرە و چارەسەركردن بڕوات یان هەندێكجار بۆ بنەبڕكردنی ئەم كێشەیە پێویستە نەشتەرگەری ئەنجام بدرێت یان دەرمانی تایبەت بەكاربهێنرێت.

دكتۆری ناوبراو لەبارەی جۆرەكانی ئەم غودەیەوە ئاماژەی بەوەشكرد، كە چوار جۆری سەرەكی هەیەو دیارترینیشیان غودەی (سام و شێرپەنجە) یە، ئەویش لە ئەنجامی سەردانیكردنی پزیشك و پشكنینە پزیشكییەكانەوە دەردەكەوێت كە ئەو كەسە چ جۆرێكیانی تووش بووە وتیشی غودەی سام بە یەكێك لەو جۆرە بەر بڵاوانە دادەنرێت كە زۆربەی مرۆڤەكان لە ئێستادا تووشی دەبن .

پێش ئەنجامدانی كاری نەشتەرگەریش دەبێت نەخۆش ڕەچاوی ئەو دەرمانانەبێت كە پزیشك بۆ ڕێكخستنی چەوری و هۆرمۆناتی لەشی دایدەنێت و دوای بەكارهێنانی ئەو دەرمانانەش نەشتەرگەرییەكەی بۆ ئەنجام دەدرێت و ڕزگار دەكرێت لەو نەخۆشییە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.