گۆرانیبێژی كورد " گۆران نوری " نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی كه بریتییه له گۆرانییه‌ك له ژێر ناوی " هه‌موو كه‌س " بڵاوده‌كاته‌وه .
ئه‌م گۆرانییه تێكسته‌كه‌ی له لایه‌ن " ئیسماعیل محه‌مه‌د " نووسراوه و " ئاریۆس حه‌مه سه‌عید " كاری میوزیكی بۆ گۆرانییه‌كه كردووه و كاری وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی ڤیدیۆ كلیپه‌كه له لایه‌ن هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژ " كورد ه عومه‌ر " ئه‌نجامدراوه .
ئه‌م گۆرانیبێژه خەڵکی سلێمانییە و له ئێستادا لە ئەورووپا دەژی ، خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه ، دیارترینیان گۆرانییه‌ك بوو به ناوی " ماچ " كه له ساڵی 2018 بڵاویكرده‌وه و بووه هۆی ناسین و ناوبانگی ئه‌م هونه‌رمه‌نده له نێو خه‌ڵك .
بڕیار وایە " گۆران نوری " لە چەند ڕۆژی داھاتوودا بگەڕێتەوە ھەرێمی کوردستان و بە بۆنەی ڕۆژی خۆشەویستی (ڤالانتاین)، ئاھەنگێک ئەنجام بدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.