فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا رایگه‌یاند كه ده‌رچوونی هیزه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له خاكی سووریا له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه به مانای ناردنی ئه‌و هێزانه بۆ عێڕاق نییه.
به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ش رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری ئه‌و ژه‌نه‌ڕاڵه‌وه وتوویه‌تی: سه‌رباری ئه‌وه‌ی ژماره‌ی هێزه‌كانمان له عێڕاق جێگیر ده‌بێت، به‌ڵام رهتیناكهمهوه كه ئه‌گه‌ری هه‌یه جێگۆڕكێ له پێكهاته‌یاندا بكرێت و له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه زیاد و كه‌م بكرێن.
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه: ئێمه ماركێتمان نییه تا كه‌لوپه‌ل به كۆ بفرۆشین و له كۆگایهكهوه بیگوازینه‌وه بۆ كۆگایه‌كی دیكه، هه‌ر بۆیه‌ش بێمانایه كه ده‌وترێ هێزه‌كانمان له سووریاوه ده‌گوازینه‌وه بۆ عێڕاق، چونكه ژماره‌ی هێزكانمان له عێڕاق به جێگریی ده‌هێڵینه‌وه.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ رادیۆ فه‌ردا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.