Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 21:55

مانۆڕی سه‌ربازیی ڤه‌نزوێلا ده‌ستیپێکرد

مادۆرۆ: ئامانجی مانۆڕه‌كه‌ بۆ پاراستنی سه‌روه‌ریی و سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌كه‌مان له‌ به‌رامبه‌ر هه‌رجۆره‌ ده‌ستوه‌ردانێكی ده‌ره‌كیی
کوردستان TV
100%

سه‌ر له‌ به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ مانۆڕی سه‌ربازیی حكومه‌تی ڤه‌نزوێلا به‌ ئاماده‌بوونی نیكۆلاس مادۆرۆ  سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته‌ ده‌ستیپێكرد و بڕیاره‌ بۆ ماوه‌ی 5 رۆژ به‌رده‌وام بێت.

سه‌باره‌ت به‌م مانۆڕه‌ سه‌ربازییه‌ مادۆرۆ وتی: له‌ مێژووی 200 ساڵه‌ی ڤه‌نزوێلادا ئه‌مه‌ گرنگترین مانۆڕی سه‌ربازییه‌ كه‌ ئه‌نجام ده‌درێت و ئامانجی لێی ئاماده‌ییه‌ بۆ پاراستنی سه‌روه‌ریی و سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌كه‌مان له‌ به‌رامبه‌ر هه‌رجۆره‌ ده‌ستوه‌ردانێكی ده‌ره‌كیی.

شایه‌نی ئاماژه‌یه‌ سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌مریكا په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆی به‌ سوپای ڤه‌نزوێلا كردووه‌، به‌ڵام سوپای ئه‌م وڵاته‌ هێشتا هه‌ر پشتی مادۆرۆ ده‌گرێت و پێی وه‌فاداره‌. به‌گوێره‌ی هه‌ندێك هه‌واڵیش كه‌ له‌ناو ئه‌فسه‌رانی سوپای ئه‌م وڵاته‌وه‌ دزه‌ی كردووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ به‌شێك له‌ ئه‌فسه‌ره‌ پله‌ باڵاكانی ناو سوپا سوود له‌ گه‌نده‌ڵیی و قاچاخی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان وه‌رده‌گرن.

 مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ رادیۆ زه‌مانه‌

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.