کۆریای باشوور لە چوارچێوەی رێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ ئیدارەی واشنتۆن بڕە پارەی زیاتر بۆ مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە خەرج دەکات .
دوای گوشاره‌كانی دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكی ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر کۆریای باشوور وایكرد رێککەوتنێکی نوێ به‌دوای خۆی دابێنێت، خه‌رجیه‌كانیش هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا لە هه‌شت سه‌د و په‌نجا ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەرز کردەوە بۆ هه‌شت و نه‌وه‌د سه‌د ملیۆن دۆلار، هه‌روه‌ها ئه‌و رێککەوتنه نوێیه‌ی کۆریای باشوور و ئەمریکا لەسەر پرسی خەرجییەکانی بیست و هه‌شت ھەزار وپێنج سه‌د سەربازی ئەمریکی لە کۆریای باشوور کە لەوەتەی ساڵی هه‌زار و نۆسه‌د و په‌نجاوە لەو وڵاتەن ،.
هه‌روه‌ها راشگەیەندراوه کە لە دوای ئەم قۆناغە لایەنەکان دووبارە لەسەر مێزی گفتوگۆ دادەنیشنەوە. شیاوی ئاماژه پێدانه وەزیری دەرەوەی کۆریای باشوور، کانگ یونگ وھا گوتی : ئەو وەزیرەی کۆریای باشوور سەرەڕای رەخنە جدییەکانی وڵاتەکەی لەمبارەیەوە، به‌ڵام رێککەوتنەکەی بە ئەرێنی ناوبرد .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.