بینیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ڤارشۆی پایته‌ختی پۆڵۆنیا ده‌بێت و به‌م بۆنه‌یه‌وه ده‌ڵێت ته‌وه‌ری یه‌كه‌م و سه‌ره‌كیی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه گفتوگۆ ده‌بێت ده‌رباره‌ی حكومه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران.
ئه‌كاونتی تویته‌ری فه‌رمیی ئۆفیسی سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیرانی ئیسڕائیل له په‌یامێكدا به زمانی فارسیی له‌سه‌ر زاری ناتانیاهۆ نووسیویه‌تیی: ئه‌م هه‌فته‌یه دهرۆِم به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌ی ڤارشۆ ده‌كه‌م كه ئامانج لێی سه‌قامگیر كردنی ئاشتیی و ئاسایشه، هه‌روه‌ها له‌وێ دیدارم ده‌بێت له‌گه‌ڵ مایك پێنس جێگری سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا و مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته وهه‌روه‌ها رێبه‌رانی دیكه‌ی وڵاتانی جیهانیش ده‌بینم.
له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌دا نووسراوه: یه‌كه‌م ته‌وه‌ری گفتوگۆكان رژێمی ئێران ده‌بێت، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چۆن رێگه له هه‌وڵه‌كانی ئه‌م رژێمه بگرین له رووی سه‌ربازییه‌وه چیتر له سووریا جێگیر نه‌بێت و هه‌روه‌ها چۆن بتوانین رێگریی له ره‌فتاری توندوتیژی ئه‌م حكومه‌ته له ناوچه‌كه‌دا بگرین. له هه‌موویشی گرنگتر ئه‌وه‌یه كه چۆن رێگه بگرین ئه‌م رژێمه ده‌ستی نه‌گات به چه‌كی ئه‌تۆمیی.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.