داود باغستانی كه له چوارچێوه‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری له مێرسین به‌ڕێوه‌ده‌چێت له ئادانا ده‌ستگیركرا كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی به‌ناو ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه‌دا هه‌یه و ئه‌ركی گرنگیی هه‌بووه له‌ناو په‌كه‌كه‌دا، له‌گه‌ڵ سێ گومانلێكراوی دیكه‌دا ره‌وانه‌ی دادگا كران.
به‌پێی زانیاری ده‌ستكه‌وتوو، باغستانی، ماهمه‌نور ئا. ، هاككی ئا. و ئه‌نه‌س ی. كه له‌نێو خانوویه‌كدا له شارۆچكه‌ی سه‌یهانی ناوه‌ندی ئادانا 10 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له لایه‌ن تیمه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری سه‌ربه فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه‌ی پارێزگای مێرسین ده‌ستگیركران، كاره‌كانی ئاسایش له‌باره‌یانه‌وه ته‌واوبووه.
پاش پشكنینی پزیشكی، گومانلێكراوان له رێوشوێنێكی ئه‌منیی توندوتۆڵدا گوازرانه‌وه بۆ دادگای مێرسن.
سه‌رچاوه - AA
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.