ن/ ئاری ئاغۆك
له‌نێو بازنه‌ی په‌روه‌رده و فێركردندا، زۆرجار مه‌وداكان فراوانتر ده‌بن و گۆڕانكاری ئه‌رێنیان به‌سه‌ر دادێ، دوور له‌بنه‌مای كلاسیكی كۆمه‌ڵه گۆڕانكاریه‌كی تازه دێته پێش، به‌رچاوترین بنه‌مای سه‌ره‌تا بریتیه له (وانه‌گوتنه‌وه له‌لایه‌ن مامۆستا و قوتابی گوێگر) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت په‌روه‌ده به گۆڕانكاری سه‌رده‌م و فراوانی هه‌نگاو بنێ، ئه‌وا گرنگه له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریه‌كان هه‌نگاوی نوێ ده‌ست پێ بكه‌ین.
به‌خۆشحاڵیه‌وه له‌م ساڵانه‌ی دوایی هه‌ست به گۆڕانكاریه‌كی نوێ و ئیجابی ده‌كه‌ین له به‌شێك له ناوه‌ندی خوێندن دا، كه به‌پرۆسه‌ی بزاوتێكی گرنگی رۆشنبیری هه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌ویش(ئه‌نجامدانی سیمیناره له‌لایه‌ن قوتابیانه‌وه) بۆ هاوپۆڵ و مامۆستایان، له زۆربه‌ی زۆری بابهتهكان ئه‌م جموجۆڵه جوانه به‌دی ده‌كه‌ین، بێگومان ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره سیمینارانه خۆی له‌خۆیدا بایه‌خێكی زۆرباشی هه‌یه له‌رووی په‌روه‌رده‌و فێركردنی تاك، لێره‌دا كرۆك و گرنگیی ئه‌م بابه‌ته له‌م وتاره په‌روه‌رده‌ییه‌دا به‌چه‌ند خاڵێكی ئیجابی ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین.
١- به‌ر له‌هه‌موو شتێك ئه‌نجامدانی سیمینار له‌لایه‌ن قوتابیه‌وه، وه‌ستانی به‌رامبه‌ر به مامۆستا و قوتابیانی هاوپۆڵی، ده‌بێته هۆی دروستبوونی (متمامهبهخۆبوون و بوێری )، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و پره‌نسیبانه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن، كه هه‌میشه پسپۆڕانی ئه‌م بواره دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه پێویسته له‌سه‌نته‌ری خوێندن و په‌روه‌رده‌دا قوتابی متمانه‌دارو بوێر دروست بكه‌ین .
٢- له‌رێگه‌ی ئه‌م چالاكیه‌وه، ئه‌و قوتابیه‌ی سیمینار پێشكه‌ش ده‌كات، پێشتر هه‌وڵی سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت و گه‌ڕان و زانیاری ده‌رباره‌ی بابه‌تی ده‌سنیشانكراو ده‌دات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته باكگراوندێكی زانیاریی سوودبه‌خش تا له‌كاتی سیمیناردا به وردی و سه‌رچاوه‌ی زانستی بابه‌ته‌كانی پێشكه‌ش بكات و له‌به‌رامبه‌ریشدا قوتابیی گوێگر هه‌ست به چێژ و گرنگیی بابه‌ت ده‌كات.
٣-دروستبوونی دیالۆگی كراوه له نێوان قوتابیانی هاوپۆڵ و مامۆستای به‌شداربوو، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و خاڵه گرنگانه‌ی كه ده‌بێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ له‌نێو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا، رێزگرتن له بۆچوون و زانست و زانیاریی به‌رامبه‌ر .
٤- كاتێ سیمینار پێشكه‌ش ده‌كرێ، كرۆكی بابه‌ته‌كه ده‌بێته بابه‌تێكی له‌بیرنه‌كراو و له زهنی قوتابی ده‌مێنێته‌وه، كه ئه‌مه‌شیان هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی له ئاستی فێربوونه‌وه بچێته ئاستی تێگه‌یشتن، تێگهیشتنهكهش بریتیه له تێگه‌یشتنی ته‌واو و له‌بیرنه‌كراو، بۆیه له‌و حاڵه‌ته‌دا له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌دا بابه‌تی ده‌ستنیشانكراو بۆ هه‌مووان دێته‌وه یاد.
٥- له‌رووی ده‌روونی و ژینگه‌ییه‌وه قوتابی هه‌ست بهگۆڕانكاریهكی ئیجابی ده‌كات، چونكه له دانیشتنی پۆڵ و شێوازه ته‌قلیدیه‌كه وا له قوتابی ده‌كات هه‌ست به گۆڕانكاری نه‌كات، به‌ڵام له‌كاتی ئه‌نجامدانی سیمینار، جا چ لهپۆڵ بێت، یا له هۆڵی قوتابخانه بێت، ده‌بێته گۆڕینی كه‌شێكی تر و ژینگه‌یه‌كی فراوانتری دوور له دووباره‌یی، هه‌م له‌دانیشتن، هه‌م له شێوازی گه‌یاندن، به‌ڵكو ئه‌مجاره هه‌موو ئاراسته‌كان گۆڕاون به‌ره‌و بازنه‌ی فراوانی و گۆڕانكاری.
ئه‌م خاڵانه‌و چه‌ندین خاڵی تر هۆكارێكی گرنگن له ژیانی قوتابی دا كه هه‌وڵی ئه‌وه بدات له‌رێگه‌ی ئه‌م سیمینارانه‌وه زێتر گرنگی و بایه‌خ به وانه‌و قوتابخانه و په‌روه‌رده‌و فێركردن بدات، هه‌موویانی خۆش بوێت، نه‌ك وه‌ك بازنه‌یه‌كی ته‌سكی دووباره‌یی خۆی له‌نێو ئه‌م كه‌شه بدۆزێته‌وه، بۆیه به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانمان له قوتابخانه‌كان و بینینی ئه‌م جۆره سیمینارانه له‌هه‌ر بابه‌تێك، ده‌ره‌نجام یه‌كسان بووه به ئاسووده‌یی ده‌روونیی قوتابیانی به‌شداربووی سیمینار و خودی ئه‌م قوتابیانه‌ی كه سیمیناریان ئاماده‌كردوه، هه‌روه‌ها ئامادهباشهیهكی ئێجگار گرنگ و بایه‌خداره كه له قۆناغی زانكۆدا قوتابی به بوێری و دوور له‌ترس و شه‌رم سیمینار پێشكه‌ش بكات، كه‌واته ئه‌م ده‌روازه‌یه پێویسته به‌ره‌و فراوانتر بروات و مامۆستایانی سه‌رجه‌م بابه‌ته‌كات (سیمینار) بكه‌نه كلیلی سه‌ركه‌وتنی قوتابی و په‌روه‌رده‌و فێركردن .
لێره‌وه ده‌ستخۆشی له‌و مامۆستا و كارگێڕی قوتابخانانه ده‌كه‌ین كه گرنگی به سیمینار ده‌ده‌ن بۆئه‌وه‌ی له‌داهاتوو قوتابی و نه‌وه‌یه‌كی زیره‌ك و بوێر و رۆشنبیر دروست بكه‌ن .
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.