پارێزگاری هه‌ولێر له دیوانى پارێزگادا پێشوازیكرد له ئه‌لیساندرا پیرۆزتۆ نوێنه‌ری رێكخراوى كلتووری جیهانى بۆ كۆمه‌كى شوێنه‌واره‌كان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان .
له دیدارێكدا كه دارا یه‌عقووبی سه‌رۆكى كۆمیسیۆنى باڵاى نۆژهنكرنهوهى قه‌ڵاتى هه‌ولێر ئاماده بوو ، بڕیاردرا له‌سه‌ر كۆمه‌كى ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا / باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكا له عێراق و له رێگه‌ى رێكخراوى ناوبراو خه‌رجى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى چه‌ند شوێنێكى سه‌ر قه‌ڵاى هه‌ولێر وه‌ك گه‌رماوى كلتووری سه‌ر قه‌ڵا و چه‌ند خانوێكیش كه له‌سه‌ر ستایلى كلتووری ده‌سته‌به‌ر بكرێت و بۆ ئه‌م پێناوه‌ش رێكه‌وتننامه‌یه‌ك له نێوان پارێزگاى هه‌ولێر و رێكخراوى ناوبراو واژوو كرا .
پارێزگاری هه‌ولێر ستایشى هه‌وڵى رێكخراوى كلتوری جیهانى بۆ كۆمه‌كى شوێنه‌واره‌كان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان و باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكاى كرد بۆ هاوكاریه‌ى كه ده‌سته‌به‌ریان كرد و هیواشى خواست كاروبهرنامهكانیان به‌رده‌وامى هه‌بێت و پرۆسه‌ى نۆژه‌نكردنه‌وه و بووژاندنه‌وه‌ى قه‌ڵاتى هه‌ولێر جێگه‌ى بایه‌خ و گرنگى پێدانیان بێت .
شایانى باسه له مانگى حوزه‌یرانى 2014 به فه‌رمى له‌لایه‌ن رێكخراوى یونیسكۆ وه‌كو لێژنه‌ى شوێنه‌واره كلتورییه‌كان بڕیاری ده‌سته‌جه‌معى درا بۆ ناساندنى قه‌ڵاتى هه‌ولێر وه‌كو شوێنه‌وارێكى گرنگى جیهانى .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.