Erbil 38°C چوارشەممە 19 ئاب 16:25

فازڵ میرانى: هیواخوازین ئه‌نجوومه‌نى رووحانى ئێزدییه‌کان میرێکى نوێ ده‌ستنیشان بکات

فازڵ میرانی: هه‌ر بڕیارێك ئه‌نجوومه‌نى رووحانى بیدات، پشتیوانى لێده‌كه‌ین
کوردستان TV
100%


فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، دوای بەشداریکردن لە پرسەی میر تەحسین بەگ، لە شێخان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا هیوای خواست ئەنجوومەنی رۆحانی ئێزدیییەکان میرێکی نوێ دەستنیشان بکەن.

فازڵ میرانى گوتیشی" دیاریکردنی میرێکی نوێ لەلایەن پارتەکانەوە نییە، بەڵکو تەنیا ئەنجوومەنی رۆحانی ئێزدییەکان بڕیار لەو بارەیەوە دەدات.

هه‌روه‌ها گوتى" هه‌ر بڕیارێك ئه‌نجوومه‌نى رووحانى ئێزدییه‌كان بیدات، ئێمه‌ش پشتیوانى لێده‌كه‌ین، وه‌ك چۆن پشتیوانیمان له‌ میرى كۆچكردوو كردووه‌.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ ، كەریم سلێمان ئەندامی ئەنجوومەنی رۆحانی ئێزدی لە كونگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، ئەمڕۆ سەعات شەشی ئێوارە پرسەی میر تەحسین بەگ میری ئێزدییەكانی كوردستان و عێراق و دونیا كوتایی دێت، دواتر هەر كەس و لایەنێت دەتوانن بچنە سەر كارەكانی خۆیان.

ئەوە لەكاتێكدایە كە بڕیار وایە بەمزووانە كۆبوونەوەیەكی گرنگ لەبارەی شوێنگرەوەی میر تەحسین بەگ بكرێت، بو ئەوەی میرێكی تر دابنرێت. هەروەك چاوەڕوان دەكرێ‌ زیاتر لە كاندیدێك هەبێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.