Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 22:50

لە خانەقین پاسەوانێکی سنوور کوژرا

لە هێرشێکی داعش
کوردستان TV
#7
100%

شەوی ڕابردوو چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر بارەگای لیوای هەشتی پاسەوانی سنووری دیالە و شەڕوپێکدادان لە نێوان هەردوولادا درووست بووە،  بەو هۆیەوە کارمەندێکی هێزی پاسەوانی سنوور کە بە ڕەگەز کورد گیان لەدەست داوە.

شەوی رابردوو ژمارەیەک تیرۆریستی داعش پەلاماری پەلاماری لیوای ھەشتی پاسەوانی سنووری خانەقینیان دا، سەرچاوەیەکی تایبەتی پۆلیسی خانەقین ڕاگەیاند: پەلامارەکە نزیکەی كاتژمێر 11ی شەوی رابردوو ئەنجامدراوە و تیرۆریستان ھێرشیانکردووەتە سەر بازگەی یەکەمی لیواکەمان و لەئەنجامدا پۆلیسێک شەھیدبوو و پۆلیسیکی تریش بریندارە.

وتیشی: دوابەدوای پەلامارەکە تیرۆریستان ناوچەکەیان جێھێشتووە و ھەڵاتوون.

لە دوای خیانه‌تی 16 ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017ەوە جموجوڵی چەکدارانی داعش لە سنووری قەزای خانەقین زیادی کردووە و ناوبەناو هێرش دەکەنە سەر هێزە ئەمنییەکان و دۆخی ئەمنیی خانەقین و ناوچە کوردستانییەکان تێکچووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.