لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، هێزی تایبه‌تى پڵنگى ڕه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نن ، لە سەربازگەی پڵنگی ڕەش ( بارەگای میحوەری ٦ ) فەرماندە سیروان بارزانی پیشوازی کرد لە مارتین وار کۆنسۆلی گشتی بەریتانیا لە ھەرێمی کوردستان و ئێدوارد گریپس ڕاوێژکاری سەربازی لە کۆنسۆلخانەی بەریتانیا
، هێزی تایبه‌تى پڵنگى ڕه‌ش ڕاشیدهگهیهنن ، لەکۆبوونەوەکەدا باس لە چەندین پرس و بابەتی ھەنووکەیی کران و هەماهەنگی هێزی پێشمەرگە لەگەڵ هێزە ئەمنیەكانی عێراق و ترسی بە هێزبونەوەی تێروریستان و گرنگی پڕۆسەی ریفۆرمی وەزارەتی پێشمەرگه خرانە بەر باس و شاندی میوان پشتیوانی خۆیان و ووڵاتەکەیان دووپات کردەوە بو پشتگیری پروسەكە و هەرێمی كوردستان.

شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.