چاڵاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان تووشی سه‌رسوڕمان بوون كاتێك بینیان محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شای سعوودیه چۆته سه‌ربانی كه‌عبه‌ی پیرۆز.
له‌مباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی "سه‌به‌ق " ی سعوودیه نووسیویه‌تی: سه‌ردانه كتوپڕه‌كه‌ی محه‌مه‌د بن سه‌ڵمان بۆ كه‌عبه‌ی پیرۆز، ته‌واوكه‌ری ئه‌و سه‌ردانانه‌یه كه له‌ماوه‌ی دوو رۆژه بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌و دڵنیابوون له چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك ده‌ستی پێكردووه .
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه كه له سه‌ردانه‌كه شای سعوودیه حه‌رمی مه‌ككه‌و پڕۆژه‌ی فره‌وانكردنه نوێكانی به‌سه‌ركردۆته‌وه كه له‌ماوه‌ی رابردوو جێبه‌جێكراون.
هه‌رله‌سه‌ردانه‌كه محه‌مه‌د بن سه‌لمان، چۆته سه‌ربانی كه‌عبه‌و له‌میانی سه‌ردانی به‌رده ره‌شه‌كه‌شدا، دوو ره‌كه‌عات نوێژی له‌نێو حه‌ره‌می مه‌ككه‌دا كردووه.
سه‌رچاوه / سپۆتنیك
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.