له ئه‌نجامی به‌شداریكردنیدا له ئۆلۆمپیادێكی زانستی نێوده‌وڵه‌تیدا كه له وڵاتی" بوتسوانا " له باشووری ئه‌فریقیا به‌رێوه‌چوو ، قوتابیه‌كی كورد پله‌ی سێیه‌م به‌ده‌ستده‌هێنێت .
له وڵاتی " بوتسوانا " له باشووری ئه‌فریقیا ئۆلۆمپیاده‌كی نێوده‌وله‌تی زانستی ئه‌نجامدرا كه قوتابیانی 60 وڵات تێیدا به‌شداربوون ، محه‌مه‌د دلشاد یونس قوتابی پۆلی 9ی بنه‌ره‌تی له كۆلیژی ئیشق له شاری دهۆك توانی پله‌ی سێیه‌م به‌ده‌ستبهێنێت و ببێته براوه‌ی خه‌ڵاتی مه‌دالیای برۆنز و ئاڵای كوردستان له نێو 60 وڵاتی جیهاندا به‌رز بكاته‌وه .
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئالای كوردستان له نێو ئالاكانی جیهان به‌رز بكاته‌وه ، قوتابی " محه‌مه‌د دلشاد " بۆ به‌شداریكردن له‌م ئۆلۆمپیاده زانستیه ماوه‌ی 6 مانگه خۆی ئاماده ده‌كات .
جێی باسه " محه‌مه‌د دلشاد " له‌گه‌ل 2 قوتابی دیكه‌ی كۆلیژی ئیشق له شاری دهۆك به نوێنه‌رایه‌تی كوردستان به‌شداریان له‌م پێشبركێیه زانستییه‌دا كرد .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.