Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 08:24

ساندرا کلیپێکی تازه‌ی به‌رێوه‌یه‌

وه‌كو شاعیر ناوبانگی ده‌ركردبوو
کوردستان TV
100%


بڕیار وایە دوای نەورۆزی  ئه‌مساڵ ، خانمە شاعیر و گۆرانیبێژی کورد " ساندرا قەرەداغی " نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی كه‌ بریتیی ده‌بێت له‌ گۆرانییه‌ك بڵاوبكاته‌وه‌ .

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌  ده‌رباره‌ی كاری هونه‌ری تازه‌ی خۆی ئاشكرایده‌كات ، له‌ ئێستادا خەریکی دروستکردنی کلیپێکی نوێیه‌ و بڕیار وایە دوای مانگی نەورۆزی 2019 بڵاوی بکاته‌وه‌ ، گۆرانییەکە بەشێکی بە زمانی کوردی و بەشەکەی دیکەش بە زمانێکی دیکە ده‌بێت .

ساندرا پێش ئه‌وه‌ی ببێت به‌ گۆرانیبێژ وه‌كو شاعیر ناوبانگی ده‌ركردبوو ، ژماره‌یه‌كی زۆریشی له‌ هۆنراوه‌ی بڵاوكراوه‌ هه‌یه‌ ، به‌ڵام له‌ ئێستادا هۆنراوه‌ ته‌نیا بۆ خۆشی خۆی ده‌نووسێت نه‌ك بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ .

ساندرا قەرەداغی خەڵکی سلێمانییە و  له‌ ئێستادا لەگەڵ خانەوادەکەی لە ئەورووپا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و خاوه‌نی دوو كلیپی بڵاوكراوه‌یه‌ له‌گه‌ل چه‌ندین نامیلكه‌ی شیعری بڵاوكراوه‌   ، زیاتریش شیعرەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کردووەتەوە.

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.