بولبولێكی خورمایی له شاری هه‌ولێر به فرۆكه گه‌شتێك به‌ره و وڵاتی نه‌مسا ئه‌نجامده‌دات ، به‌ڵام له‌گه‌ل گه‌یشتنی به‌م وڵاته له لایه‌ن به‌رپرسانی فرۆكه‌خانه‌كه و به هه‌مان فرۆكه دیپۆرت ده‌كرێته‌وه .
دوای ئه‌وه‌ی فرۆكه‌یه‌ك له فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر گه‌شتی ده‌كرد به‌ره و وڵاتی نه‌مسا ، بولبولێكی خورمایی ده‌چێته ناوییه‌وه و له‌گه‌ل گشت سه‌رنشینه‌كانی نێو فرۆكه ده‌گاته وڵاتی نه‌مسا ، به‌ڵام به‌رپرسیانی فرۆكه‌خانه‌كه ئاماده نه‌بوون بولبوله‌كه ئازاد بكه‌ن و به هه‌مان فرۆكه دیپۆرتی كوردستانی ده‌كه‌نه‌وه .
كارگێری فرۆكه‌خانه‌ی ڤییه‌نا به نامه‌یه‌كی ئهلیكتۆرنی ئاگاداری كارگێری فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر ده‌كه‌نه‌وه به‌وه‌ی بڕیاریان داوه به "دیپۆرتكردنه‌وه‌ی بولبوله‌كه" بۆ هه‌ولێر به هه‌مان ئه‌و فرۆكه‌ی كه هاتووه ، لای خۆیانه‌وه به‌رپرسانی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر ئه‌و روداوه به كارێكی سروشی ده‌زانن به‌هۆی ئه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه سه‌ری كراوه‌یه و داخراو نییه.
جێی باسه ، دوای گه‌یشتنی بولبوله‌كه به فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ، تیمی پزیشكی بولبولهكهیان وه‌رگرتۆته‌وه و دواتر ئازدی ده‌كه‌ن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.