بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی دهۆک ڕاگەیاند: کاتژمێر دووی شەوی ڕابردوو گەنجێکی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان دەچێتە ماڵی هاووڵاتییەک و، بە هاوکاریی ژنەکە بە چەقۆ هاوسەرەکەی دەکوژن.
هێمن سلێمان بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی دهۆک لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە کاتژمێر 2ی بەرە بەیانی رۆژی دووشەممە 11ی لهسهر 12 شوباتی 2019، لە شاری دهۆک ژنێک بەهاوکاری گەنجێک لە ماڵەکەی خۆیدا هەوسەرەکەی خۆی دەکوژێت.
گوتیشی، گەنجەکە خەڵکی رۆژئاوای کوردستانەو تەمەنی 23 ساڵە، دانیشتووی کۆمەڵگەی دۆمیزه، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە ماوەی ساڵێە لەگەڵ ژنەکەدا پەیوەندیی لەنێوانیاندا هەیە.
هێمن سلێمان ئاماژەی بەوەشکرد، کوژراوەکە تەمەنی 54 ساڵە و ئەفسەر بووە بە پلەی موقەدەم لە هێزەکانی پێشمەرگە و ژنەکەش بە رەگەز عەرەبە و تەمەنی 32 ساڵە.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی دهۆک رشیگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە گەنجەکە و ژنەکەش دەستگیرکراون و دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.