سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل پشتڕاستی ئه‌وه‌ی كرده‌وه كه سوپای وڵاته‌كه‌ی له پشت بۆردومانه‌كه‌ی دوێنێی هه‌ندێك ناوچه‌ی پارێزگای قونه‌یتره باشووری سووریا بووه به تانك و تۆپ.
پێش به‌ڕێكه‌وتنی بۆ وارشۆی پایته‌ختی پۆڵه‌ندا، به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆنفرانسی "پشتیوانیكردن له داهاتووی ئاشتیی و ئاسایش له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست"دا كه رۆژانی 13-14ی شوبات به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بێنیامین ناتانیاهو ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، له فڕۆكه‌خانه‌ی بن گوریۆن له ته‌ل ئه‌بیب بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا.
بێنیامین ناتانیاهو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه جگه له سووریا په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه "زۆر باشه".
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی كۆنفرانسه‌كه كرده‌وه و باسی له‌وه كرد كه خاڵی هاوبه‌شی كۆنفرانسه‌كه‌ی وارشۆ، ئێرانه.
بێنیامین ناتانیاهو باسی له‌و هه‌نگاوانه كرد كه وڵاته‌كه‌ی دژبه ئێران گرتوویه‌ته‌به‌ر و گوتی: "هه‌میشه هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ راگرتنی ئێران. هه‌موو رۆژێك به دوێنێشه‌وه كارمانكردووه و ده‌كه‌ین دژبه ئێران و هه‌وڵه‌كانی پێداكوتانی له ناوچه‌كه‌دا".
به‌و لێدوانه‌ش سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند كه هێرشه‌كه‌ی دوێنێ له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ئه‌نجامدراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.