به هۆی هه‌ژاری و كه‌مده‌رامه‌تییه‌وه ژنه كوردێكی كرماشانی دوای ئه‌وه‌ی دوو منداڵه‌كه‌ی خۆی كوشت، كۆتایی به ژیانی خۆشی هێنا..
به‌پێی هه‌واڵی ڕیكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 11/2/2019 ژنیكی لاوی خه‌ڵكی ئاوایی” چقا جانعه‌لی” سه‌ربه شاری سه‌حنه دوو منداڵی خۆی به ناوه‌كانی”عه‌لی ره‌زا " و " ئه‌میر عه‌باس محه‌مه‌دی“ ته‌مه‌ن 6 و 3 ساڵان” به په‌ت هه‌ڵده‌واسێت و دوای مردنی ئه‌وان خۆشی ده‌كات به په‌ت و كۆتایی به ژیانی خۆشی ده‌هێنێت.
به گوته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار و نزیك له‌و بنه‌ماڵه، "زارا نێعمه‌تی" دایكی ئه‌و دوو منداڵه، دوای ئه‌وه‌یكه منداڵه‌كانی ده‌كوژێت، له ڕێگه‌ی خۆهه‌ڵواسینه‌وه كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ڕاشیگه‌یاندووه: زارا هاوژینی ”نوربه‌خش محه‌ممه‌دی” بووه و به هۆی هه‌ژاری و نه‌داریه‌وه كۆتایی به ژیانی خۆی و منداڵه‌كانی هێناوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.