لێدوانی پزیشكێكی سعوودی سه‌باره‌ت به زیانه‌كانی ئاوی زمزم كاردانه‌وه‌و گفتوگۆیه‌گی زۆری له‌نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌دوای خۆیدا و هه‌ر زووش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته به‌دواداچوونی له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌دا كرد.
به پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی سه‌به‌ق خه‌وله كره‌یح، پزیشكێكی سعوودیییه‌و له‌دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنی كه له‌كه‌ناڵی "رۆتانا خه‌لیجییه " بڵاوكرایه‌وه، رایگه‌یاندووه: له‌به‌ر به‌رزی رێژه‌ی سوێری تیایدا، خواردنه‌وه‌ی ئاوی زمزم زیان به تووشبووانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌گه‌ێنێ و كاردانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له‌و ده‌رمانانه ده‌بێت كه به‌و تووشبووانه ده‌درێت.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی لێدوانه‌كه‌ی ئه‌و پزیشكه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سعوودیه هاته سه‌ر هێل و له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا رایگه‌یاند: هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه ووته‌كانی ئه‌م پزیشكه بسه‌لمێنێ، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئامۆژگاری ده‌كه‌ین كه هه‌موو كه‌سێك رێنماییه‌كانی پزیشكی چاره‌سه‌ركه‌ر جێبه‌جێ بكات كه بۆی داده‌نرێت.
سه‌رچاوه/ سپۆتنیك
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.