ئەمڕۆ چوارشەممە رۆژنامەی دەیلی تەلەگرافی بەریتانی لە زاری پەیامنێری رۆژنامەکە لە بەرەکانی شەڕی له دێرزور جوسی ئیسنوور له ژێر ناونیشانی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی دوا خه‌ونی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی ده‌بێت بڵاوی کردووەتەوە، شەڕی کۆتایی بەڕێوەدەچێت.
ئه‌بو به‌كر به‌غدادی خه‌لیفه‌ی داعش له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2014 له مزگه‌وتی نور له شاری موسڵ ئه‌و خه‌لافه‌ته‌ی ڕاگه‌یاند و به هه‌زاران كه‌س به‌یعه‌تیان پێدا.
هەروەک لە راپۆرتەکەدا هاتووە ئێستاش دوا ڕۆژه‌كانی ئه‌و خه‌لافه‌ته‌یه له گوندێكی بچووكی بیابانه‌كانی سووریا.
ڕۆژنامه‌كه له‌سه‌ر زاری كولونیل شون ڕایان له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاندووه داعش سەدان چەکداری لە گوندی باهۆز دوا پێگەی خۆی لە باشووری رۆژهەڵاتی سووریا کۆ کردووەتەوە و داوایان لە هێزه‌كانی سووریای دیموكرات كردووه ڕێگایەکیان بۆ دەربازبوون بۆ بکاتەوە، بەڵام بەپێی زانیارییەکان، هەسەدە ئەو داوایەی رەت کردووەتەوە.
پەیامنێری ئەو رۆژنامەیە ئاماژەی بەوە کردووە كه هێزه‌كانی سووریای دیموكرات باوه‌ڕیان به داعش نییه و ده‌ڵێن ئاوا به‌ئاسانی خۆیان ڕاده‌ست ناكه‌ن و له‌پشت ئه‌و هێزانه‌وه ڕه‌نگه هێرشی خۆكوژی ئه‌نجام بده‌ن بۆیه ئه‌و ڕێكه‌وتنه ئه‌نجام ناده‌ن له‌گه‌ڵیاندا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.