به‌پێى هه‌واڵێكى بلومبێرگ، گه‌وره نێردراوى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانى باكوورى ئه‌تله‌سى گوتى: واشنتۆن ئاماده‌یه رێككه‌وتنامه‌یه‌كى فراوان له‌گه‌ڵ روسیا بكات بۆ رێگه گرتن له زیادبوونى چه‌كى ئه‌تۆمى، له‌هه‌مان كاتدا هۆشدارى ده‌داته توركیا تا سیسته‌مى نوێ له مۆسكۆ نه‌كرێت.
كه‌ى به‌یلى هه‌تشۆن نوێنه‌رى هه‌میشه‌یى ئه‌مریكا له ناتۆ به ته‌له‌فون به په‌یامنێرى بلومبیرگى راگه‌یاندووه: "حكومه‌تمان له كه‌مپینێكى به‌هێزه بۆ گه‌ڕان له ده‌رفه‌تێك به‌مه‌به‌ستى به‌ده‌ستهێنانى ڕێككه‌وتنێك تا چه‌كى به‌رگرى كۆنترۆڵ بكرێت له هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ى كه مووشه‌كى بالیستى ناوه‌ندیان هه‌یه".
به‌یلى هه‌تشۆن هۆشدارى داوه‌ته توركیا كه ئه‌ندامێكى ناتۆیه دژى چوونه نێو مامه‌ڵه‌كردنى پێشنیاركراوى چه‌كى سیسته‌مى (400-S) له‌گه‌ڵ روسیا كه بووه‌ته هۆى نیگه‌رانى له نێو هاوپه‌یمانى ناتۆ، توركیا ساڵى پێشوو كۆتایى به پلانى كڕینى سیسته‌مى به‌رگرى كرد له‌گه‌ڵ روسیا و بڕیاره تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى 2019، كار به یه‌كه‌م گه‌یاندنى ئه‌و مامه‌ڵه‌یه بكرێت.
هه‌تشون هه‌روه‌ها گوتشى: "ئێمه نیگه‌رانین ده‌رباره‌ى هه‌ر جۆره سیسته‌مى به‌رگریى مووشه‌كى رووسى له وڵاتێكى هاوپه‌یمانانمان بێت و ته‌واوى هاوپه‌یمانى ناتۆ نیگه‌رانه ده‌رباره‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى نێوان توركیا و روسیا، هیوادارین توركیا بڕیارێكى راست بدات و به دواى سیسته‌مێكى تر بگه‌رێت"، ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه كه ئه‌گه‌ر توركیا ئه‌و سیسته‌مه رووسیه بكڕێت و هه‌بوونى ئه‌و سیسته‌مه له خاكى هاوپه‌یمانی ناتۆدا كێشه بۆ ئارامى و هه‌واڵگریى سیسته‌مه‌كانى ناتۆ دروست ده‌كات.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.