وه‌رگێڕانی له‌ئینگلیزییه‌وه: والی عه‌لی
په‌رله‌مانتارێكی دیموكراتی ناوخۆیی ئه‌و ویلایه‌ته پرۆژه‌یاسایه‌ك بۆ به‌رگرتن له "كوشنده‌ترین ئامێر له‌مێژوی مرۆڤایه‌تی" پێشكه‌شده‌كات.
پاش ئه‌وه‌ی یاسادانه‌رێك پرۆژه‌یاسایه‌كی پێشكه‌شكرد كه رێ له‌فرۆشتنی جگه‌ره ده‌گرێت به هه‌ر كه‌سێك كه ته‌مه‌نی له‌خوار 100 ساڵه‌وه بێت، ره‌نگه پێویست بكات جگه‌ره‌كێشانی ویلایه‌تی هاوای له‌ئه‌مه‌ریكا ماوه‌یه‌كی زۆر چاوه‌ڕێ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م جگه‌ره بكێشن.
یاساكه كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاری دیموكراتی ناوخۆیی هاوای ریچارد كریگه‌نه‌وه پێشكه‌شكراوه، به‌هاتنی ساڵی 2024 به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر، ده‌گاته ئاستی قه‌ده‌غه‌كردنی جگه‌ره.
هه‌رچه‌نده له‌ئێستادا هاوای هه‌ندێك له‌توندترین یاساكانی په‌یوه‌ست به فرۆشتنی جگه‌ره په‌یڕه‌وده‌كات، به‌ڵام به‌گوێره‌ی پرۆژه‌یاساكه‌ی كریگه‌ن كه هاوكات پزیشكێكی ژوری فریاكه‌وتنیشه، ، له‌و بڕوایه‌دایه كه پێویسته زیاتر بكرێت بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی "كوشنده‌ترین ئامێر له‌مێژوی مرۆڤایه‌تیدا".
كریگه‌ن به رۆژنامه‌ی هاوای تربیون هێراڵدی راگه‌یاند: "له‌بنه‌ڕه‌تدا، ئێمه كۆمه‌ڵێك كه‌سمان هه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ئاڵوده‌بون. به‌بۆچونی من، كراونه‌ته كۆیله‌ی پیشه‌سازییه‌كی خراپی گاڵته‌جاری، كه له‌ڕێگه‌ی دروستكردنی جگه‌ره‌یه‌ك كه تا ئێستێكی به‌رز ئاڵوده‌كه‌ره، ئه‌و كه‌سانه‌ی كردووه‌ته كۆیله، ده‌شزانن كه زۆر كوشنده‌یه".
به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایه‌ی له‌ئێستادا له هاوای كاری پێده‌كرێت، ئه‌گه‌ر بته‌وێت جگه‌ره بكڕیت، پێویسته لانیكه‌م ته‌مه‌نت 21 ساڵ بێت، به‌ڵام به‌گشتی له‌سه‌رتاسه‌ری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كه‌مترین ته‌مه‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته 18 یان 19 ساڵه.
پرۆژه‌كه‌ی كریگه‌ن، داواده‌كات كه‌مترین ته‌مه‌نی كڕیاری جگه‌ره له‌ساڵی داهاتوو بۆ 30 ساڵ و له 2021 بۆ 40و له 2022 بۆ 50و له 2023 بۆ 60و له 2024 بۆ 100 ساڵ به‌رزبكرێته‌وه.
كریگه‌ن كه هه‌ر بۆ رۆژنامه‌ی ناوبراو، دانیشناوه به‌وه‌ی خودی خۆی له‌سه‌رده‌می خوێندنی پزیشكیدا جگه‌ره‌ی كێشاوه، ده‌شڵێت: "ویلایه‌ت پابه‌نده به پاراستی ته‌ندروستی گشتی". "بۆ نمونه ئێمه رێگه‌ناده‌ین خه‌ڵك به ئازادی ده‌ستی بگات به مادده ئه‌فیونییه‌كان، یان هه‌ر ده‌رمانێك كه پسوله‌ی پزیشكی له‌گه‌ڵدا نه‌بێت".
"ئه‌مه كوشنده‌تره‌و له‌هه‌موو ده‌رمانێكی بێپسوله ترسناكتره‌و زیاتر ئاڵوده‌كه‌رتره ".
به‌گوێره‌ی سه‌نته‌ره‌كانی كۆنتڕۆڵكردن و به‌رگرتن له‌نه‌خۆشی، جگه‌ره‌كێشان له ئه‌مه‌ریكا هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌و نه‌خۆشییانه‌یه كه ده‌كرێ رێ‌یان لێبگرێت، ئه‌مانه‌ش نه‌خۆشیگه‌لێكن كه ساڵانه‌ی مردنی نزیكه‌ی نیو ملیۆن كه‌سی لێده‌كه‌وێته‌وه.
سه‌رچاوه:
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.