وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان چەند ڕێنماییەک ئاڕاستەی ئەو هاوڵاتیانە دەکات کە لەمساڵدا بە نیازی سەفەری حەجن.
لە ئاگاداری نامەیەکدا کە وێنەیەکی دەست ماڵپهری كوردستان تیڤی کەوتووە، نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو هاووڵاتییەی دەیەوێت سەفەری حەج بکات لە ساڵی 2019دا، پێویستە مێژووی بەسەرچوونی پاسپۆرتەکەی لە 6 مانگ کەمتر نەبێت، واتە دەبێت لە سەرووی (31/1/2019)وە بێت، دەبێت لە مانگی 2ی ساڵی 2020 بۆ سەرەوە بێت، بۆیە ئەوانەی پاسپۆرتەکانیان لە بەسەرچوون نزیکە پێویستە بە زووترین کات نوێی بکەنەوە.
ئاماژە بەوەشکدەکات، ئەو ئافرەتانەی پێویستیان بە (مەحرەم) نییە، دەبێت تەمەنیان لە خوارووی 30/4/1974وە بێت، واتە ئافرەت لە مانگەکانی 5 و 6 و 7 ی 1974 پێویستیان بە مەحرەمە بۆ ئەوەی ڤیزایان بۆ وەربگیرێت.
لە بەشێکی دیکەی ئاگادارییەکەدا وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف راشیگەیاندووە، نرخی حەجی ئەمساڵ و تەواوکردنی مامەڵە لە کاتێکی زووتر ڕادەگەیەنرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.