ئەمڕۆ چوارشهممه، لە دیوانی وەزارەتی كارەبا هۆگر شاڵی، بریكاری وەزارەتی كارەبا سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی فراوانی كرد و كۆبونهوهكهش لهچوارچێوهی رێكخستن و بەڕێوەبردنی دابەشكردنی كارەبا بوو.
لە كۆبوونەوەكەدا كە راوێژكارانی وەزارەت و بەڕێوەبەرانی گشتی دیوان و دابەشكردنی كارەبا و بەڕێوەبەرانی گشتی كارەبای پارێزگاكان ئامادەیبوون، باس لە پرۆژەكانی كارەبا لە ساڵی 2018 و تەواوكردنیان لە ساڵی 2019 و داهاتی كارەبا كرا.
بریكاری وەزارەتی كارەبا وێڕای هەڵسەنگاندنی بەڕێوەچوونی كارەكان داوای لە ئامادەبووان كرد رێوشوێنی پێویست و گونجاو بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكان بگرنەبەر تا بەباشترین شێوەو بەرزترین كوالێتی پرۆژەكانی وەزارەت ئەنجام بدرێت، هاوكات تەئكیدی لەسەر ئەوە كردەوە هەموو تواناكان بەگەڕبخرێت لەپێناو وەرگرتنی كرێی كارەبا و خەرجكردنی ئەو رێژەیەی كە لەداهاتی وەرگرتنی كرێی كارەبا دراوەتەوە.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا هەموو رێوشوێنێكی یاسایی بگیرێتەبەر بۆ وەرگرتنەوەی هەموو قەرزەكان و رێكخستنەوەی داهاتی كارەبا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.