هۆكاره‌كان زۆرن و هه‌ندێكیان زۆر نامۆن، كه فڕۆكه‌كان ناچار ده‌كه‌ن به‌ناچاری بنیشێته‌وه یان له‌نیوه‌ی گه‌شته‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه.
به‌ڵام گه‌شتی فڕۆكه‌ی كۆمپانیای "Jet2" كه به‌ڕێوه‌بوو به‌ره‌و دوورگه‌ی تێنریف له ئیسپانیا زۆر نامۆ و جیاواز بوو، چونكه بارێكی له‌ناكاو و پێشبینی نه‌كراو روویدا و، فڕۆكه‌كه‌ی ناچاركرد بگه‌ڕێته‌وه و بنیشێته‌وه، ئه‌ویش نه‌بوونی ئاو بوو له‌نێو فڕۆكه‌كه بۆ دروستكردنی چا و قاوه.
ئه‌و فڕۆكه‌یه كه سه‌ر به كۆمپانیای "Jet2 "ی بریتانیایه، به‌ره‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌ڕێكه‌وت له شاری گلاسكۆ به‌ره‌و دوورگه‌ی تێنریف له زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی، به‌ڵام پاش به‌دیكردنی نه‌بوونی ئاوی خاوێن بۆ دروستكردنی چایی و قاوه، به‌ناچاری رێڕه‌وی خۆی گۆڕی و له‌سه‌ر ئێرله‌ندا گه‌ڕایه‌وه بریتانیا و له فڕۆكه‌خانه‌ی مانچسته‌ر نیشته‌وه.
گوته‌بێژی كۆمپانیاكه له لێدوانێكی بۆ پێگه‌ی "میرۆر" گوتی: "كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی هه‌بوو له‌نێو فڕۆكه‌كه، ئه‌ویش نه‌بوونی ئاو بوو".
له‌كاتی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه له فڕۆكه‌خانه ده‌ستبه‌جێ ئاوی گه‌رم درا به‌هه‌موو سه‌رنشینه‌كان بۆ دروستكردن و خواردنه‌وه‌ی چایی و قاوه و ئه‌و خواردنه‌وه‌یه‌ی كه خۆیان ده‌یانه‌وێت
سه‌رچاوه/ دژه‌تیرۆری كوردستان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.