لای هه‌مووان ئاشكرایه پرۆتینه‌كان یه‌كێكن له پێویستیه گرنگه‌كان بۆ له‌شی مرۆڤ، به‌ڕای پسپۆڕانی ته‌ندروستیش زۆر خواردنی پرۆتینه‌كان ئه‌گه‌ری توشبوون به چه‌ند كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی زیاد ده‌كات.
ڕۆژنامه‌ی بزنس سایده‌ری ئه‌مریكی له‌زاری چه‌ند پسپۆڕێكی خۆراكییه‌وه ئاشكرای كردووه، زۆر خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی بڕێكی زۆر له پرۆتین له پێكهاته‌كه‌یاندایه، زیانی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه و ده‌بێته هۆی توشبوون به چه‌ند نه‌خۆشییه‌ك له‌وانه به‌رزبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆلیسترۆڵی خوێن و دروستبونی به‌ردی گورچیله، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ده‌بێته هۆی زیاد بونی كێشی له‌ش.
به‌ڕای پسپۆڕه‌كان پیاوان ڕۆژانه پێویستیان به 56 گرام پرۆتین هه‌یه و ژنانیش پێویستیان به 46 گرامه، به‌ڵام له‌ئێستادا زۆرینه‌ی مرۆڤه‌كان ڕۆژانه چه‌ند هێنده‌ی ئه‌و بڕه ده‌خۆن، به‌مه‌ش ئه‌گه‌ری توشبوونیان به چه‌ند كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی زیاد ده‌بێت.
دیارترین ئه‌و خۆراكانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به پرۆتینه‌كان بریتین له جۆره جیاوازه‌كانی گۆشت، هه‌روه‌ها شیر و هێلكه و خۆراكه ده‌ریاییه‌كان، بۆیه پێویسته ئه‌و خۆراكانه به بڕی دیاریكراو بخورێن و زیاده‌ڕۆی نه‌كرێت له خواردنیان
سه‌رچاوه/ خۆت پزیشكی خۆت به
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.