لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، به‌مه‌به‌ستی ڕێگرییكردن له‌حاڵه‌ته‌كانی دروستكردنی خانوو بینا به‌شێوه‌ی زیاده‌ڕۆیی (تجاوز)، به‌شی پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان‌و بنكه‌ی پۆلیسی شاره‌وانی سه‌ر بهبهرێوهبهرایهتیهكهمان هه‌ڵمه‌تێكیان له سنووری گوندی ژاڵه ئه‌نجامدا.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌ده‌ن ، پاش زیادبوونی حاڵه‌ته‌كانی دروستكردنی خانوو بینا به‌شێوه‌ی زیاده‌ڕۆیی له‌سنووری گونده‌كه، هه‌ردوو به‌شی پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان و بنكه‌ی پۆلیسی شاره‌وانی هه‌ڵمه‌تێكی هاوبه‌شیان ئه‌نجامداو توانیان ڕێگریی بكه‌ن له دروستكردنی چه‌ندین كه‌س كه به‌شێوه‌ی زیاده‌ڕه‌و خانوو بینایان له‌سه‌ر زه‌وی گونده‌كه دروستكردبوو.
پۆلیس راشیدهگهێنێت، هاوكات هاووڵاتیان ئاگاداركرانهوهو ڕێنمایی پێویستیان ئاراسته‌كرا كه به‌پێی یاسا نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خانوو و بینا له‌سه‌ر موڵكی گشتی‌و زه‌وی كشتوكاڵی دروستبكرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ر سهرپێچیو زیادهرۆییهكاندا رووبه‌رووی دادگا ده‌كرێنه‌وه‌و سزای یاسایی ده‌درێن.
له‌كۆتاییدا ئاماژه به‌وه‌ده‌ده‌ن كه لهههڵمهتو چالاكییه‌كانی به‌شی پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان و بنكه‌ی پۆلیسی شاره‌وانی بۆ ڕێگرییكردن له حاڵه‌ته‌كانی دروستكردنی خانوو و بینا به‌شێوه‌ی زیاده‌ڕۆیی به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆیه داوا له‌هاووڵاتیان ده‌كه‌ین دوور بكه‌ونه‌وه له‌و كاره نایاساییه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.