ملیۆنێرێكی چینی له جه‌ژنی سه‌ری ساڵی نوێی چینی سه‌ردانی گوندی منداڵی خۆی كرد و، پاره‌یه‌كی زۆر و دیارییه‌كی زۆری دابه‌شكرد به‌سه‌ر دانیشتووانی گونده‌كه، به‌به‌های 1.6 ملیۆن دۆلار.
رۆژنامه‌ی "South Mornning Post" رایگه‌یاند، ملیۆنێر چنگ دچینگ، سه‌رۆكی گرووپی "Xinjiang Tianli Group"، له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی هێلكۆپتهرهوه گه‌یشته گوندی دینتیچاو له هه‌رێمی سیچوان و، چه‌ند رۆژێكی له‌نێو كه‌سوكاری باوباپیری برده سه‌ر.
چینگی ته‌مه‌ن 60 ساڵ، له‌میانی مانه‌وه‌ی بۆ چه‌ند رۆژیك له‌گه‌ڵ گوندنشینه‌كان پاره و دیاری به‌خشی به‌هه‌ر كه‌سێك له‌و گونده كه ته‌مه‌نی له سه‌رووی 50 ساڵ بوو.
به‌پێی لێدوانی مۆ لیان، سه‌رۆكی گونده‌كه، چینگ، سه‌رووی یه‌ك ملیۆن دۆلاری داوه‌ته ده‌ست دانیشتووانانی گونده‌كه، هه‌روه‌ها پێداویستی ناوماڵی وه‌ك، ئامێری ته‌له‌ڤیزیۆن و به‌فرگر و فێنككه‌ره‌وه به‌سه‌ر گوندنشینهكهدا دابه‌شكردووه.
جگه له پاره و دیاری و پێداویستی ناوماڵ، چینگ، گه‌شتێكی رێكخست به فڕۆكه‌كه‌ی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له‌سه‌رووی 50 ساڵه بۆ ته‌ماشاكردنی گونده‌كه‌یان له ئاسمانه‌وه. یه‌كێك له دانیشتووانی گونده‌كه گوتی: "چه‌ند ده‌وڵه‌مه‌ند بوو، به‌ڵام خه‌ڵكی گونده‌كه‌ی له‌بیر نه‌چوو. كه‌سانی كه‌م هه‌ن وه‌ك چینگ، كه به په‌نجه‌ی ده‌ست هه‌ژمار ده‌كرێن گوندی خۆیان له‌بیر نه‌كردبێت
سه‌رچاوه/ دژه تیرۆری كوردستان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.